بۆ له‌دوای كه‌وتنی شاری (قه‌ندوز)ی ئه‌فغانستان (چین) ترسی لێنیشتووه؟
به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن رایگه‌یاندووه كه ئه‌و زنجیره سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تاڵیبان وای له بایدن نه‌كرد كه پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌یدا بكات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
زۆربه‌ی كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، كه ئه‌وه رووده‌دات كه ئێستا له ئه‌فغانستان رویداوه، به‌ڵام بینینی به‌م خێراییه، ته‌واو پڕ ئازاره، هه‌رگیز بیرمان بۆ ئه‌وه نه‌چووه، به‌م خێراییه رووبدات، چونكه شه‌ش رۆژی رابردوو، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بوو له ئه‌فغانستان بۆ شوێنێك، كه ده‌شێت بڵێین له‌دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌نده ترسناك نه‌بووه.
كه‌وتنی شه‌ش پایته‌ختی هه‌رێمی ئه‌فغانستان، له‌سه‌رده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له نێویاندا شاری قه‌ندوز -ی سه‌ره‌كی، وڵاتێكی وه‌ك چین-ی هۆشداركردووهتهوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه شارێكی وه‌ك غه‌زنه-ش بكه‌وێت.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، كه‌وتنی ئه‌م شوێنانه، به‌م خێراییه، له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیبان، هه‌رگیز له پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپهیمانهكانهكانیدا نه‌بینراوه.
مه‌سه‌له‌كه كه‌وتنی ته‌نیا ئه‌م شه‌ش شاره نییه، به‌ڵكو لێره‌دا قوربانییه‌كی تر هه‌یه: ئومێدوایه كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان واز له دۆخی تووڕه‌یی و هێرشی توندڕه‌ویی بێنێت، له ناوچه گوندنشینه‌كانی ئه‌فغانستان، كه زیاتر خواستییانه پشتیوانیان بن، به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌تدا مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌سته‌مه بۆ تاڵیبان، بۆیه ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی رووده‌دات ناشێت پاشه‌كشه‌ی لێبكرێت، چونكه له‌گه‌ڵ راماڵین و ته‌فروتوناكردنی تاڵیبان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌رپه‌راندنی یاخیبوان له‌رێگه‌ی هێرشه دیاریكراوه كوشنده‌كان له ئاسمانه‌وه و هێزی كۆماندۆی ئه‌فغان له‌سه‌ر زه‌مینی درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه ئه‌سته‌مه به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی بۆ شه‌ڕكردن له‌شوێنێك كه پڕ بێت له‌مه‌ده‌نی.
تازه كار له‌كار ترازاوه، شاری قه‌ندوز، كه‌وته ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، به‌ڵام ئایا ئه‌م شاره چی بۆ تاڵیبان ئه‌گۆڕێت؟
پرۆفیسۆر، مارك ئێل جۆهانسن، مامۆستای زانستی سیاسه‌ت و مێژوو، له زانكۆی مینیسۆتا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی سێ شاری گه‌وه‌ری وه‌ك (تالیقان، سار ئه‌ل پول و قه‌ندوز)، له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه له رۆژی 8ی ئاب، به‌تایبه‌تی قه‌ندور-ی ستراتیژی له‌باكور، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له توانایدایه كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ئایندهی ئه‌فغانستان".
راشیگه‌یاند، "كۆنترۆڵكردنی قه‌ندور گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كۆنترۆڵكردنی سێ رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كات، كه كاریگه‌ری ده‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان، له خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌چێته سه‌ر (ده‌روازه‌ی واخان) و ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش راسته‌وخۆ وڵاتی چین ئه‌به‌ستێته‌وه به‌و شاره‌وه.
هه‌روه‌ها شاری قه‌ندور، له خۆرئاواوه ئه‌چێته سه‌ر شاری (مه‌زار شه‌ریف) و له باشوره‌وه ده‌ڕواته سه‌ر (كابول)-ی پایته‌خت".
جۆهانسن، پێیوایه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م رێگایانه رووبدات و له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌وا ته‌واوی شانۆی سیاسی و ئایندهی جیۆسیاسی ئه‌فغانستان ئه‌گۆڕێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، چین ئێستا ته‌واو نائارامه، چونكه شاری قه‌ندور ئه‌چێته سه‌ر ده‌روازه‌ی واخان، خۆ ئه‌گه‌ر تاڵیبان ده‌روازه‌ی واخان كۆنترۆڵ بكات ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌توانێت بگاته كه‌رتی شینجیانگ-ی وڵاتی چین كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئیگۆر -ی به مه‌زهه‌ب موسڵمانن، كه له‌لایه‌ن چینه‌وه پاكتاوی مه‌زهه‌بی كراون.
رۆژنامه‌ی زه هێڵ، له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه وێرای ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی ده‌روازه‌ی واخان 90 كیلۆمه‌تر درێژه بۆ گه‌یشتن به چین، به‌ڵام چین ترسی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، كه دوور نییه ببێته هۆی زیادبوونی توندڕه‌وی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
زه هێڵ، نووسیویه‌تی: "له‌وه‌ناچێت بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له توانایدا بێت، باوه‌ڕ به (چین) بهێنێت بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه تاڵیبان نائارامه له‌سه‌ری له قوڵایی ئاسیادا، بۆیه كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی واخان وا له چین ده‌كات، هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا بژێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌منی باكووری ئه‌فغانستان بكات.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز، له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ 10ی ئاب، نوسیویه‌تی: "به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و زنجیره سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تاڵیبان، وای له بایدن نه‌كرد كه پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌یدا بكات، ده‌رباره‌ی كۆتایی هێنان به ئه‌ركی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان له‌كۆتایی مانگی ئاب-دا".
لیون ئای بانیتا، كه له ئیداره‌ی ئۆباما-دا وه‌زیری به‌رگری بووه، به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه: "ده‌شێت پشتیوانی زیاتری سوپای ئه‌فغانستان بكرێت له دژی تاڵیبان له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت كه دۆخه‌كه له قازانجی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بێت".
ئه‌مه‌ریكا به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له 21 رۆژی دوای پاشه‌كشێدا، زۆربه‌ی كات، به‌شێكی زۆری هێرشه ئاسمانییه‌كانی رێگری كردووه، به‌ڵام به‌كارهێنانی هێرشی ئاسمانی توانایه‌كی سنوورداره به‌تایبه‌تی بۆ لێدان له ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆریستان.
له‌زۆربه‌ی كاتدا به‌روونی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هێرشی ئاسمانی ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت چونكه له‌ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا، هێرشه ئاسمانییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئاراسته‌یه بگۆڕن.