شه‌ڕڤانێكی ئوسترالی كوژرا
سێیه‌م ئوسترالییه ده‌كوژرێ
هه‌ولێر - K24
ڕۆژنامه‌كانی ئوسترالیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانكردووه‌ته‌وه،سه‌ربازێكی ئوسترالی كه شان به شانی هێزه كوردییه‌كان دژ به چه‌كدارانی داعش له سوریا ده‌جه‌نگا،كوژراوه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) له‌سه‌ر تۆڕی كۆمهوڵایهتی فه‌یسبووك كوژرانی جیمی برایت"یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ سێ شه‌ڕڤانی دیكه كه له ڕیزی هێزه كوردییه‌كان ده‌جه‌نگان كوژراوون.
شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ی ئوسترالی كه له‌گه‌ڵ جیمی برایت بووه به تۆڕی (نیوز كۆرپهرهیشن ئوسترالیا)ی ڕاگه‌یاندووه"ناوبراو چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باره‌ی كاتی په‌یوه‌ندی برایتی به هێزه كوردییه‌كانه‌وه ئاشكرا كردووه "ناوبراو له ساڵی 2015 چووه‌ته سوریا دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی حكومه‌ته‌كان له دژی داعش هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نانێن.
له‌ساڵی رابردوو دوو ئوسترالی دیكه له‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه به ناوه‌كانی (ریس هاردینگ و ئه‌شلی جۆنستۆن) كوژارن و جیمی برایت سێیه‌م كه‌سی ئوسترالییه له ڕێزی هێزه كوردییه‌كاندا له‌شه‌ڕی دژ به داعش كوژرا.
له‌كاتێكدا یاساكانی ئوسترالیا ڕیگره له‌وه‌ی هاوڵاتیانی چه‌ك هه‌ڵبگرن و له‌ڕیزی هیچ لایه‌نێكدا له سوریا شه‌ڕ بكه‌ن،به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئوسترالی تا ئێستا له سوریا دژی داعش له شه‌ڕدان و په‌یوه‌ندییان به شه‌ڕڤانانه‌وه كردووه.