ڤایرۆسێکی نوێ ھەڕەشە له مرۆڤایهتی دهكات
رێژەی مردن بەو ڤایرۆسە لە 88٪ـە

K24 – هەولێر
رێكخراوی تهندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (ماربورگ)ی راگەیاند و یهكهم تووشبووشی بەو ڤایرۆسە لە وڵاتی گینیا له كیشوهری ئهفریقا پشتڕاستكردهوه، كه ڤایرۆسهكه له خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆلایه و له ئاژهڵانهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه.
ڤایرۆسی ماربورگ، چەندین نیشانەی هەن کە بریتین لە سەرئێشە، ئازاری جومگەکان، رشانەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، خوێن بەربوون لە چاو و لووت.
ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە رێگەی مەیمون و شەمشەمەکوێرە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤیش بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، رێژەی مردن بە ڤایرۆسی ماربورگ 88٪ـە.
ئەو ڤایرۆسە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1967 لە شاری ماربورگ-ی ئەڵمانیا دەستنیشان کرا، ڤایرۆسەکەش هەر بەو ناوە ناونراوە.