مێسی چیڕۆکی تاوەری ئیفێل دووبارە دەکاتەوە
"ئیسپانییهكان پڕۆژهی ئیفل-یان رهتكردهوه و ئێستاش خوانچەیەکی زێڕیان لەسەر خوانی فەرەنسییەکان دانا"

K24 - ههولێر:
دوای ئهوهی لیۆنێل مێسی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا به گریانهوه رایگهیاند، یانهی بارسێلۆنا گرێبهستهكهی بۆ نوێ نهكردمهوه، دوو رۆژ دواتر یانەی پاریس سانجێرمان ههلهكهی قۆستهوه بۆ ماوهی دوو ساڵ گرێبهستی لهگهڵ مێسی واژوو كرد، بهو كارهش بارسێلۆنا سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەی وڵاتەکەیانی خستە سەرخوانچەیەکی زێڕیان لەسەر خوانی فەرەنسییەکان دانا.
د. سهرباز نهجیب عوسمان، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیوویهتی: "130 ساڵ لەمەوبەر بارسێلۆنا بیرۆكەی ئەندازیار گۆستاف ئیفلی بۆ دروستكردنی تاوەری مەزنی ئیفلی لە شارەكەی رەتكردەوە و لەجیاتی ئەوێ لە پاریس دروستكرا، ئێستاش بەھەمان شێوە گرێبەستی مێسی نوێنەكردەوە و پێشكەشی پاریسی كرد".
د. سهرباز گوتی: "کاتێك گۆستاف ئیفێلی پلانی دامەزراندنی تاوەرێکی مەزنی هاوشێوەی ئیفێلی لە مێشکدا چەکەرە دەکات، خەیاڵی بۆ بەرشەلۆنای ئیسپانیا دەچێت، پێشنیازی پڕۆژەکەی لەلایەن ئیسپانیاوە رەتدەکرێتەوە، بە ناچاری دەیگوێزێتەوە بۆ پاریس".
گوتیشی: "پڕۆژهكهی گۆستاف دەبێتە یەکێك لە هەرە کارە ناوازەکانی دنیای تاوەرسازیی لە جیهان، کە لەلایەن مرۆڤەوە دروستکرا بێت، ساڵی 2002 ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی ئەو تاوەرەیان کردووە، 200 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، بەشی زۆری خەڵك بە بۆنەی تاوەری ئیفل سەردانی پاریس دەکەن".
د. سهرباز ئاماژهی بهوهش كرد، ئیسپانییەکان بە ئاستەنگ خستنە پێش نوێکردنەوەی بۆندەکەی لیونێل میسی هەمان هەڵەی رەتکردنەوەی تاوەری ئیفێلیان دووبارە کردەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوه، بارسێلۆنا سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەی وڵاتەکەیانی خستە سەرخوانچەیەکی زێڕینیان لەسەر خوانی فەرەنسییەکان دانا.
د.ی