كۆمپانیای فۆرزا ئاماری دارایی و بەرهەمهێنانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

قازانجی کۆمپانیای فۆرزا 45.7 ملیۆن دۆلار بووە

کۆمپانیای فۆرزا
کۆمپانیای فۆرزا

K24 - هەولێر

كۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم ئاماریی کاروچالاکی دارایی و بەرهەمهێنانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی داتاکان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ قازانجی کۆمپانیای فۆرزا 45.7 ملیۆن دۆلار بووە، کە تێکڕای فرۆشی نرخی بەرمیلێک نەوت بە 52.32 دۆلار دیاریکراوە، لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکە 731 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنانەوە و تێچووەکەی 7.4 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها کۆمپانیاکە 7.5 ملیۆن دۆلار دەستحەقی پێشووی وەرگرتووەتەوە، کە دەستحەقی سەرجەمی پێشووی فرۆشی نەوت بووە لە رێگەی بۆریەوە تاوەکو مانگی ئایاری ئەمساڵ.

بەگوێرەی میکانیزمی دانەوەی دەستحەقەکان کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات. پێشبینی دەکرێت تەواوی دەستحەقی کۆمپانیەکە کە بە 7.5 ملیۆن دۆلار دەخەمێڵنێدرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بدرێتەوە.

هەروەها تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ 4.8 ملیۆن دۆلار بووە واتە 6.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنان لە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو 11.19 دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک. بەمەش تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک بەراورد بە 2019 بە رێژەی 41٪ دابەزیوە، لە هەمان کاتدا بەرهەمهێنان بە رێژەی 206٪ بەرزبووەتەوە.