نه‌یزه‌كێك بۆ فرۆشتن

شاره‌زای فه‌له‌كی ئوردنی، عیماد موجاهید، پارچه‌ نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌ی بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو.

دیمه‌نی نه‌یزه‌كێك
دیمه‌نی نه‌یزه‌كێك

K24 – هه‌ولێر:

شاره‌زای فه‌له‌كی ئوردنی، عیماد موجاهید، پارچه‌ نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌ی بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌و شاره‌زا فه‌له‌كییه‌، نووسیویه‌تی: ئه‌م نه‌یزه‌كه‌ كێشی 6.5 كیلۆگرامه‌ و له‌ باشووری لیبیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، نه‌یزه‌كه‌كه‌ نوێیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و نه‌یزه‌كه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دۆزراونه‌ته‌وه‌.

وێنه‌ی نه‌یزه‌كه‌كه‌
وێنه‌ی نه‌یزه‌كه‌كه‌