لە ئێران هەفتەنامەیەکی سەر بە تۆندرەوەکان داخرا

دەستەی چاودێریکردن بەسەر بڵاوکراوەکانی ئێران، لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەیدا، هەفتەنامەیەکی سەر بە لایەنی توندڕەوەکانی کۆماری ئیسلامی داخست.

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی چاودێریکردن بەسەر بڵاوکراوەکانی ئێران، لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەیدا، هەفتەنامەیەکی سەر بە لایەنی توندڕەوەکانی کۆماری ئیسلامی داخست.

بە گوێره‌ى هەواڵی ئاژانسی ئیسنا، هەفتەنامەی "9ی دێی" بە تۆمەتی تۆمەت ‌هەڵبەستن بۆ بەرپرسان و دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حکوومەت و بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دوور لە راستی راگیراوە و دۆسییەکەی رەوانەی دادگا کراوە.

ئاماژە بە دەقەکانی ناوەڕۆکی هەفتەنامەکە نەکراوە، بەڵام لە دوایین ژمارەی ئەم هەفتەنامەیەدا نووسراوە، عەلی‌ ئەکبەر ‌هاشمی رەفسەنجانی و عەلی ئەکبەر ویلایەتی،  ئایەتووڵڵا خومەینییان بە لاڕێدا بردووە و ناچاریان کردووە جامی ژەهر بنۆشێت و مل بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق بنێت.