ئه‌مه‌ریكا ده‌رگای خستووه‌ته سه‌رپشت بۆ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان
له‌راپۆرتێكی پێشتری كوردستان 24دا ئاماژه به‌وه‌درا كه به كه‌وتنی شاری (قه‌ندوز) شاره‌كانی وه‌ك مه‌زار شه‌ریف و كابوڵ ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دوای كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو شاری هه‌رات و قه‌نده‌هار، ئیتر شتێك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی كابوڵی پایته‌خت ده‌ست پێ نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا، دوای كۆنترۆڵكردنی شاری هه‌رات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، بیر له گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ ده‌كاته‌وه.
رۆژ به رۆژ شاره‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و دۆخی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌و ساڵانه كاری ملپه‌ڕاندن و كوشتن نییه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئه‌فغانستان و پێده‌چێت رۆژی یه‌كلاكردنه‌وه نه‌هاتبێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌نگاوێكی پراكتیكی نه‌ناوه بۆ رێگری له‌م كۆنترۆڵكردنه ته‌نیا له‌و ساته‌دا نه‌بێت كه شاری (قه‌ندوز) و (غه‌زنه) كه‌وته ژێر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ریان.
گۆڤاری فۆرن پۆلسی له‌دواهه‌مین ژماره‌ی مانگی ئابدا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ریكا، شهڕناكهن و شه‌ڕكه‌ریش نین، ده‌شڵێت: "پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و وتهیهیسهرۆك بایدن كاتێك وتی، هێزه‌كانی پۆلیس و سه‌ربازی ئه‌فغانستان ئازا و بوێرن ده‌توانن وڵاته‌كه‌یان بپارێزن، به‌ڵام ئێستا هێزێكی فشه‌ڵی كه‌م توانا، وێڕرای ئه‌و هه‌موو توانا لۆجستییه ناتوانن له‌هیچ شارێكدا رۆژێك به‌رگه‌ی هێرشی تاڵیبان بگرن، وێڕای ئه‌وه‌ی هێشتا شاره پڕ ژیارییه‌كانی وه‌ك كابوڵ ماوه كه شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بكرێت".
له‌كاتێكدا به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی رۆژی 11ی ئاب به سی ئێن ئێن-ی وت: "تاڵیبان له‌ماوه‌ی 90 رۆژی تردا كۆنترۆڵی كابوڵی پایته‌خت ده‌كات"، به‌ڵام رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: "به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ترسیان له‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی 30 رۆژی تر تاڵیبان كابوڵی پایته‌خت كۆنترۆڵ بكات، بۆیه خۆیان بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ ئاماده ده‌كه‌ن.
له‌راپۆرتێكی پێشتری كوردستان 24دا ئاماژه به‌وه‌درا كه به كه‌وتنی شاری (قه‌ندوز) شاره‌كانی وه‌ك مه‌زار شه‌ریف و كابوڵ ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.
پرۆفیسۆر مارك ئیل جۆهانسن له رابردوودا به كوردستان 24ی وت: "له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی قه‌ندوز له رۆژی 8ی ئاب، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له توانایدایه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌فغانستان، چونكه له‌خۆرئاواوه ده‌چێته سه‌ر مه‌زارشه‌ریف و له باشوره‌وه ده‌ڕواته سه‌ر كابوڵی پایته‌خت".
ئێستا گره‌و له‌سه‌ر كه‌وتنی كابوڵه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 12(ی ئاب / ئۆگه‌ستی 2021) دوو شاری تری سه‌ره‌كی خۆرئاوا و باكووری ئه‌فغانستان چوونه سه‌ر لێواری كه‌وتن، چونكه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت پێشبڕكێی تاڵیبان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی دوێنێ 12ی ئاب له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كتوپڕی تاڵیبان بۆ كۆنترۆڵكردنی قه‌نده‌هار كه شوێنی پشتۆنهكانی باشوور و شاری هه‌رات كه مه‌ڵبه‌ندی كه‌ڵچه‌ر و ژیانی ئابوورییه، تاڵیبانه‌كان وایان هاته به‌رچاو كه كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ته‌واوه".
قه‌نده‌هار بۆ تاڵیبان خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه، سه‌نته‌ری ئابووری باكووره، پایته‌ختی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده بوو له‌ماوه‌ی 5 ساڵی حوكمیان به‌به‌رده‌وامی، به گرتنه‌ده‌ستی ئه‌م شاره ده‌شێت تاڵیبان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات.
ته‌نیا پێنج شاری سه‌ره‌كی له‌نێویاندا كابوڵ ماوه كه تائێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا بێت له‌كاتێكدا دوانیان له‌ژێر ئابلۆقه تاڵیباندایه.
به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری هه‌رات كه 817 كیلۆمه‌تر دووره له كابوڵههوه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكا ده‌رگای كردووه‌ته‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان تا كۆنترۆڵی ئه‌فغانستان بكاته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن شه‌ڕی كۆڵانه و كۆڵان له كابوڵ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا له‌شاری هه‌رات به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسه ئیدارییه‌كان پاشه‌كشێیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه سه‌نگه‌ری به‌رگری لێده‌ن، وتوشیه‌تی: "له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه پاشه‌كشه‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر نه‌ڕژێت".
به‌ڵام وته‌بێژێك به‌ناوی تاڵیبان وتویه‌تی: "سه‌ربازه‌كان چه‌كه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندی به مجاهیدهكانهوه ده‌كه‌ن".
كاتێك چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دێنه ناو شاره‌كانه‌وه بانگه‌وازی دروستكردنی (ئیماره‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر دوێنێ 12ی ئاب وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولسه‌لامی حه‌نه‌فی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی ئه‌فغانستان له كۆبوونه‌وه‌دا بوو له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بۆ رێكه‌وتن، به‌ڵام ئاشكرا نییه ئایا تاڵیبان شه‌ڕ راده‌گرێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ به‌ش بكات؟ به‌پێی راپۆرتێكی سایتی فێرست پۆست، ئه‌گه‌ری رێكه‌وتن نزیكه چونكه ئه‌ندامێكی وه‌فدی حكومه‌تی ئه‌فغانستان له كۆبوونه‌وه‌كه كه غولام فاروق مهجروحه، ده‌ڵێت: "وه‌فده‌كه‌ی تاڵیبان داوای حكومه‌تێكی ئاشتی ده‌كه‌ن".
په‌یامنێری رۆیته‌رز، رۆژی 12ی ئاب چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی تاڵیبان بچێته ناو شاری هه‌رات، ئاڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس ده‌شه‌كایه‌وه، له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له تویته‌ر بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه "دوژمن هه‌ڵهات... به‌ده‌یان ئامێری سه‌ربازی و چه‌ك و ئازووقه‌یان جێهێشتووه و كه‌وتونه‌ته ده‌ست مجاهیدهكان".
كه‌واته گرنگی شاری هه‌رات چییه‌و له‌كوێدایه؟ هه‌رات 817 كیلۆمه‌تر له كابوڵه‌وه دووره، به‌ڵام 97 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێرانه‌وه دوره. ئه‌گه‌ر وردتریش بڕوانین بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكردووه كه سنووری به سنووری ئێرانه‌وه‌یه.
له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌وه‌یه كه شوێنگه‌ی سه‌ركرده‌ی لێهاتووی ئه‌فغانی (ئیسماعیل خان)ه، كه چه‌ندین هه‌فته‌یه هێزه‌كانی گردكردووهتهوه له دژی تاڵیبان.
ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ بڵێی ئه‌مه‌ریكا گوێی له‌وه نه‌بێت كه تاڵیبان جاڕی (ئیماره‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) ده‌دات؟ بێگومان ده‌یبینێت و گوێشی لێیه.
رۆژنامه‌ی هێل له ژماره‌ی 13ی ئاب ئاشكرای كردووه هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه بۆ دانانی پلانێك بۆ ئاینده.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان له دوای گفتوگۆكه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس وتویه‌تی:"حكومه‌تی ئه‌فغانستان پلانی داناوه كه چه‌كداری خه‌ڵك و گروپی ناوچه‌كه بكات بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان كه به‌شێكه له پلانی درێژخایه‌ن به سێ قۆناغ بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تاڵیبان". وتیشی: "هێزه‌كانی ئه‌فغانستان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئاسایش و ئارامی بۆ شاره گه‌وره‌كان و خاڵه سنوورییه‌كانی دابینبكه‌ن".
نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دوێنێ 12ی ئاب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرای كرد "ده‌مێكه وتوومانه كه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئێمه پێكدادانی چه‌كداری توند رووده‌دات له‌گه‌ڵ تاڵیبان كه ده‌بێته زیادبوونی توندوتیژی و نائارامی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان".
راستی رووداوه‌كانیش به‌و شێوه‌یه‌یه تاڵیبان زیاتر پشت به ناوچه گوندییه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن. خۆ ئه‌گه‌ر پلانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان سه‌ربگرێت بۆ چه‌كداركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كان ئه‌وا ده‌بێته شه‌ڕی نێوان خه‌ڵك هاوشانی حكومه‌ت دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و مل بۆ جه‌نگی ئه‌هلی ده‌نێت.