به‌خواردنی زیاتر له 32 هه‌زار هه‌مبه‌رگر ناوی چووه "گینس"ـه‌وه
پیاوێك 49 ساڵه هه‌مبه‌رگر ده‌خوات و ته‌ندروستیشی باشه

K24- هه‌ولێر:
پیاوێك له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی (1972)ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 32 هه‌زار له‌فه‌ی هه‌مبه‌رگری له مه‌كدۆناڵد داواكردووه و خواردووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه و ناوی له ئینیسكلۆپیدیای "گینس" تۆماركرا.
ئینسكلۆپیدیای گینس رایگه‌یاند، "گۆرسك"، ئه‌و پیاوه‌ی ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی تۆماركردووه، له (17ی ئایار/ مایۆی 1972)ـه‌وه پسووله‌ی كڕینی له‌فه‌ی هه‌مبه‌رگری هه‌ڵگرتووه، له ماوه‌ی ئه‌و (49) ساڵه‌دا 32 هه‌زار و 340 له‌فه‌ی هه‌مبه‌رگری له مه‌كدۆناڵد كڕێوه و خواردوویه‌تی.
ئه‌و پیاوه ناتوانێت خۆی به‌رامبه‌ر هه‌مبه‌رگر بگرێت و داوای نه‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك رۆژ هه‌بووه، (9) له‌فه‌ی هه‌مبه‌رگری داواكردووه و خواردوویه‌تی.
.jpg)
له‌فه‌ی هه‌مبه‌رگر، به‌هۆی پێكهاته‌كانی وه‌ك سه‌موون، گۆشت، په‌نیر، خاس (كاهو) و سۆسی ته‌ماته، به‌خواردنێكی قورس داده‌نرێت، بووته ژه‌مه خواردنێكی به‌ناوبانگ له جیهاندا.
ماری، هاوسه‌ری گۆرسك، گوتی: "له‌یه‌كه‌م دیدارم له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌كرد، كه زۆر حه‌زی له هه‌مبه‌رگره، به‌ڵام ئه‌و حه‌زه‌ی ئه‌و كێشه‌ی بۆ درووست نه‌كردووین، له‌وه راهاتووم كه هه‌موو رۆژێك هه‌مبه‌رگر ده‌خوات".
ئه‌وه‌ی سه‌یره، خواردنی به‌رده‌وامی هه‌مبه‌رگر له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌وه، كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ درووست نه‌كردووه، له داویین پشكنیندا ئاستی كۆرسترۆلی دابه‌زیوه و فشاری خوێنشی ئاسایی بووه.
ئه‌و پیاوه‌كه، كه ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له خواردنی هه‌مبه‌رگر، ته‌مه‌نی 64 ساڵه، پارێزگاری له ته‌ندروستییه‌كه‌ی ده‌كات، كه رۆژانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و مه‌ودایه‌كی زۆر به پێ ده‌ڕوات.
د.ی