له‌ نوكه‌ قه‌ڵه‌م په‌یكه‌ر دروست ده‌كات

شێوه‌كارێكی بۆسنه‌یی و چه‌ندین پێشانگای كردووه‌ته‌وه‌

 K24 - هه‌ولێر

ھونەرمەندی شێوەکار (جاسینکۆ)ی بۆسنەیی, ھونەرێک دەکات تالێی وردنەبیتەوە نایبینیت, وەکاتێک کارێکی دەبینیت, زیاتر و زیاتر لێی ورد دەبیتەوە, ئەم ھونەرمەندە بۆسنەییە تەمەنی ٣٢ ساڵە و پارچە پەیکەری بچوکی نایان پێشکەش دەکات،نوکی قەڵەم رەساس دەکات بە پەیکەری ناوازە کە بە مووسی دەرزی و کەرەستەی سادە ئەم کارە ئەنجام دەدات.

ئەنجام دانەی ئەم کارە ھەندێک سەختە و پێویستی بە وردبینی زۆرھەیە , درووستکردنی یەک پەیکەر پێویستی بە ٥تا ١٠کاتژمێر ھەیە, وردەکارییەکانی سەر پەیکەرەکە دوو تا سێ رۆژی دیکەی  پێویستە, سەرەڕای ماندووبوونی (جاسینکۆ) سوورە لە سەر ئەنجام دانی ئەم کارە, چونکو ئامانجێکی لە مێژینەی منداڵییەتی. جاسینکۆ ئەو رێچکە ھونەرییەی گرتۆتە بەر, کە ئاسوودەی دەکات, و گوزارشت لە خۆی دەکات, جاسینکۆ زیاتر لە ١٥٠ پەیکەری ھەیە و چەندین پێشەنگای لە بۆسنه‌ و نەرویج و بەریتانیا کردۆتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9b408472-be0f-4188-8d7c-9c8675af5037/hunarmandibusni.ism/manifest