تووشبوون به كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین.. ته‌ندروستی جیهان روونكردنه‌وه‌ی گرنگ ده‌دات
به‌راورد له‌نێوان ئه‌وانه‌دا ده‌كات كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی وه‌ریاننه‌گرتووه

K24- هه‌ولێر:
كاترین ئوبراین، سه‌رۆكی به‌شی به‌رگری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان دووپاتیكرده‌وه، ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌مێك یان دوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، تووشی كۆرۆنا ببن، چونكه ڤاكسینی دژی هیچ په‌تایه‌ك له جیهان به‌ڕێژه‌ی 100% گرێنتی تووشنه‌بوون به مرۆڤ ناده‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی كاترین ئۆبراین له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی "زانست له پێنج"ـدا هاتوون، كه له پێگه‌ی فه‌رمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان په‌خش ده‌كرێت و گوتی: ئه‌و پێكوتانه‌ی ئێستا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌رده‌ستن، زۆر كارامه و به‌هێزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێكییه‌كانی سه‌رجێگایی ئه‌و ڤاكسینانه رێژه‌ی كارامه‌ییه‌كانیان گه‌شتووه‌ته نێوان 80% بۆ 90%، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه گرێنتی 100%ی پاراستن ناكات، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ڤاكسینه‌كانی دژی كۆرۆنا، به‌ڵكو ڤاكسینی هیچ په‌تایه‌كی دیكه له جیهان گرێنتی 100%ی پاراستن له نه‌خۆشییه‌كان ناكه‌ن و حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن له هه‌موو په‌تاكانی دیكه‌شدا هه‌یه و له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی ژه‌مێك یان دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، دووباره تووشی په‌تاكه ببن، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان زۆر سووكتره و مه‌ترسی مردنیش به په‌تاكه ناهێڵێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه مانای وا نییه كه ڤاكسینه‌كان كاری خۆیان ناكه‌ن، یانیش هه‌ڵه‌یه‌ك له ڤاكسینه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵكو مانای وایه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن، گرێنتی 100% بۆ پارێزگاریكردن له تووشنه‌بوونیان نییه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵك، كه زۆر گرنگه پێكوته وه‌ربگرن و ڤاكسینه‌كان زۆر كارامه‌ن و ده‌رفه‌تێكی زۆر باش بۆ تووشنه‌بوون به‌و په‌تایه به خه‌ڵك ده‌دات.
كاترین گوتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێستا له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له نێوان ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی وه‌ریان نه‌گرتووه له‌به‌رده‌ستیانه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه حاڵه‌تی تووشبوونی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه زۆر له هی ئه‌و كه‌سانه سووكتره كه وه‌ریان نه‌گرتووه و جه‌ختیشی كرده‌وه، له توندترین حاڵه‌تدا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، په‌تاكه له‌سه‌ریان زۆر سووكتره له‌وانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رۆكی به‌شی به‌رگری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان روونیشیكرده‌وه، پسپۆڕانی رێكخراوه‌كه‌یان به‌چڕی و وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن له نێوان ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی وه‌ریان نه‌گرتووه و گوتیشی: توندی حاڵه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییه و له توێژێكه‌وه بۆ توێژێكی دیكه جیاوازه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ده‌زگای به‌رگری له‌شی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه به‌رگری له‌شیان لاوازه و ته‌مه‌نیان زۆره، نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان قورستره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان به‌هێزه، زووتر به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا زاڵ ده‌بن.
H.B