سعودییە: تاران سهرچاوهى دووبهرهكى عێراقه
حكومهتى عهرهبستانى سعودییە رايگهياند، ئێران ھۆكاری ئاژاوە و دووبەرەكییە لە عێراقدا و بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق قابیلی قەبووڵ نییە.
K24 – ههولێر:
حكومهتى عهرهبستانى سعودییە رايگهياند، ئێران ھۆكاری ئاژاوە و دووبەرەكییە لە عێراقدا و بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق قابیلی قەبووڵ نییە.
عادل ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودییە، رەخنەی لە دەستێوەردانەكانی ئێران لە بارودۆخی عێراقدا گرت و رایگەیاند، بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق قەبووڵ ناكرێت.
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی سعودییە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە فەللوجە هات، هاوکات كۆمەڵێك لە سیاسەتمەدارانی سوننەی عێراق بەشداری سوپای پاسدارانی ئێران و قاسم سولەیمانیان لە شەڕی فەللوجە ئیدانە كرد.
ھەر لەو بارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بوونی ھێزەكانیان لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی بەغدایە.