سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خه‌رجكردنی زیاتر له 2 ملیار دیناری بۆ چەند پرۆژەیەك لە باشیك پەسەند کرد
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: بودجەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆك دەبێت

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی زیاتر له 2 ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له سنووری باشیك خه‌رجكرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
دوا بە دوای وەرگرتنی رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 2 ملیار و 184 ملیۆن و 437 هەزار دینار، بۆ ئەنجامدان چەند پرۆژەیەك لە باشیك خەرج کرا.
بودجەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆك دەبێت و بۆ ئەم پرۆژانە به‌مشێوه‌یه خەرج دەکرێت:
1- چاککردنەوەی رێگای مغارا بۆ چیای باشیك، بە گوژمەی 1 ملیار و 308 ملیۆن و 850 هەزار دینار.
2- گەیاندنی کارەبا بۆ میحوەری باشیك، بە گوژمەی 711 ملیۆن و 945 هەزار دینار.
3- راکێشانی ئاو بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بە گوژمەی 162 ملیۆن و 632 هەزار دینار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
15ئاب 2021