عارف ته‌يفوور: زياتر له 140 چه‌كدارى داعش كوژراوون
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا به‌رپرسى ميحوه‌رى خازرى هێزى پێشمه‌رگه، عارف ته‌يفوور، رايگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا به‌رپرسى ميحوه‌رى خازرى هێزى پێشمه‌رگه، عارف ته‌يفوور، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه كوردستانييه‌كانى سنوورى خازر به سه‌ركه‌وتوويى به خوێنى چوار پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و برينداربوونى 34 پێشمه‌رگه كۆتايهات و له به‌رامبه‌ريشدا هێزى پێشمه‌رگه زيانێكى كوشنده‌ى له داعش دا و 140 چه‌كدارى داعش له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا كوژراوون.
عارف ته‌يفوور گوتيشى: ئۆپراسيۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوويى ئامانجه‌كه‌ى پێكا و زياتر له 23 كيلۆمه‌تر به درێژايى سنووره‌كان ناوچه‌كان رزگاركراوون و 9 گوندى پێكهاته‌ى شه‌به‌ك و كاكه‌يى كه داعش زۆر رقى به‌رامبه‌ر به‌و پێكهاتانه هه‌يه رزگار كراوون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه به پيت و به‌ره‌كه‌تن و جوتياره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانيان و ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌ن و به هۆى داعشه‌وه ناوچه‌كه‌يان به‌جێهێشتبوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وانه ئه‌و كۆمپانيا نهوتييهى له وه‌رده‌ك كارده‌كات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان و هێزى پێشمه‌رگه‌وه 15 ئۆتۆبێلى بۆمبڕێژكراوى داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: چوار تۆپى قورسى داعش كه بۆردومانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان ده‌كرد، تێكشكێنراوون.
عارف ته‌يفوور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هه‌ريه‌ك له فه‌رمانده‌يى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى دهۆك و فه‌رمانده‌ى هێزى پشتيوانى و له‌شكرى رۆژ به‌شدارييان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
سه‌باره‌ت به هێزى هاوپه‌يمانانيش عارف ته‌يفوور ره‌تيكرده‌وه، هيچ هێزێكى بيانى شانبه‌شانى پێشمه‌رگه شه‌ڕيان كردبێت و ته‌نيا له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه بۆردومانيان كردووه و وه‌ك راوێژكاريش ژماره‌يه‌ك راوێژكارى هاوپه‌يمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بوون.
به‌رپرسى ميحوه‌رى خازر داواشى له دانيشتوانى ئاواره بووى ئه‌و ناوچانه كرد، په‌له نه‌كه‌ن و جارێك نه‌گه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانيان تا پێشمه‌رگه گونده‌كانيان له‌و مين و تهقهمهنييانه پاكده‌كه‌نه‌وه كه داعش له ناو ماڵه‌كانيان چاندوويهتى.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، عارف ته‌يفوور، رايگه‌ياند، تيمه پزيشكييه‌كان رۆڵێكى به‌رچاويان گێڕاوه و قوربانيشيان داوه و له ميانى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى خازردا دكتۆر رزگار شه‌هيد بووه، كه براى دوو شههيدى كوردستانه.