هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد

جەڵتەی مێشک لێیدا
سەلام کۆیی
سەلام کۆیی

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک دوێنێ باری تەندروستی تێکچوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد.

سەلام کۆیی لە ساڵی 1955 لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایکبووە و زیاتر لە 50 ساڵ لە بواری شانۆ و درامادا خزمەتی هونەری کوردی کردووە. دراماکانی "هەبوو نەبوو، مەمی ئالان، رەجەب و تاپۆ هەقی چییە" لە دراما بەناوبانگەکانی هونەرمەند سەلام کۆیین، دوایین کاریشی درامای "دوا شەو" بوو.

سەلام کۆیی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەولێر و کوردستان، بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک دوێنێ 16/8/2021 تەندروستی تێکچوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خرایە ژێر چاودێری چڕ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 17ی ئابی 2021 کۆچی دوایی کرد.