بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چۆن دروست بوو؟
مه‌لا عومه‌ر، له ساڵی 1994، قوتابخانه‌یه‌كی ئاینی به‌ناوی (قوتابخانه‌ی تاڵیبان) دروست ده‌كات، له‌وێوه بوون به گه‌وره‌ترین رێكخراوی چه‌كداری، جیهادی، له جیهاندا

K24 – هەولێر:
دوای ونبوونیان بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌ڕانه‌وه كابول، چیرۆكیان بووه سه‌رتۆپی هه‌واڵه‌كانی جیهان.
مه‌لا عومه‌ر، له ساڵی (1994)، قوتابخانه‌یه‌كی ئاینی به‌ناوی (قوتابخانه‌ی تاڵیبان) دروست ده‌كات، له‌وێوه بوون به گه‌وره‌ترین رێكخراوی چه‌كداری، جیهادی، له جیهاندا.
مه‌لا عومه‌ر، له ساڵی (1954) له شاری (ترینكۆت) و پایته‌ختی ویلایه‌تی ئۆرۆزغان، له‌دایكبووه، باوكی له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه كۆچی دوایی كردووه، ماڵی مامی، له ئه‌ستۆیان گرت و بهخێویانكرد، خوێندنی ته‌واو نه‌كرد، بوو به ریش سپی گونده‌كه‌ی، دواتر له‌وێوه به‌ره‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ، له دژی سۆڤییه‌ت، ئاستی زانستی و گوتاردانی لاواز بوو، بۆیه هیچ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نه‌ده‌دا.
ناوبراو سه‌ر به قوتابخانه‌ی (دیوبه‌ندی)، خاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سووننه مه‌زهه‌بی، سه‌ر به ره‌وتی ئیمام حه‌نیفه بوو، كه له شاری (دیوبه‌ندی) هیندستان، دروستبووه.
خاوه‌نی بۆچوونی تووند بوو به‌رامبه‌ر به ژنان، دوای ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی دیوبه‌ندی له پاكستان زیادیكرد، گه‌یشته ئه‌فغانستانیش، له‌وێوه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی لێ دروست بوو.
ژیانی سیاسی و چه‌كداری له شه‌ڕكردن دژی رووسیا، له ریزی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیهادی بورهانه‌دین ره‌بانی، له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، به‌سه‌ر برد، چاوی راستی له شه‌ڕه‌كانی نێوان (1989-1992) له‌ده‌ستداوه، له ریزی چه‌ندین رێكخراوی جیهادی شه‌ڕی كردووه، تا له ریزی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گیرسایه‌وه.
له ساڵی (1994) گه‌ڕایه‌وه كابول، له‌وێ ده‌ستیكرد به خوێندن، له ریزی قوتابییه‌كان، رێكخراوێكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروستكرد، كه ژماره‌یه‌ك بازرگان و سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، هاوكارییان ده‌كرد.
له مانگی (ئابی 1994)، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، وه‌ك ئه‌میری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستنیشانیكرد، له ساڵی (1996) كاتی گه‌یشتنی بۆ كابول، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (1500) زانای ئاینی رێكخست، به كۆی ده‌نگ، وه‌ك ئه‌میری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ده‌ستنیشانكرا، كه ته‌واوی چه‌كدارانی تاڵیبان له قسه‌ی ده‌رنه‌ده‌چوون.
مه‌لا عومه‌ر، شێوه‌یه‌كی ئاینی وه‌رگرتبوو، نه‌وه‌ك سیاسی، تا ئه‌و ئاسته‌ی له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان به‌شداری نه‌ده‌كرد، به سه‌ركرده‌یه‌كی په‌نهان ناوبانگی ده‌ركردبوو، تا ئێستا وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی روونی نییه.
مه‌لا عومه‌ر له قه‌نده‌هار لهخانوێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌ژیا، تاكه ده‌سه‌ڵاتداری نێو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بوو، كاتێك فه‌رمان و راسپارده‌كان به‌ناوی ئه‌وه‌وه له رێگه‌ی ئامێری بێ ته‌له‌وه ده‌رده‌چوون، جێبه‌جێ ده‌كران.
له دوای كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له ساڵی (2001)، شوێنی مه‌لا موحه‌مه‌د نادیار بوو، بۆ ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا پاداشتێكی (10) ملیۆن دۆلاری ئاماده كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و پیشان بده‌ن، بۆچوونه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه بوون، كه له پاكستان حه‌شاردرابوو.
له‌ساڵی (2011)، هه‌واڵی مردنی مه‌لا موحه‌مه‌د بڵاوكرایه‌وه، كه له رێگه‌ی نامه‌كانی چه‌كدارانی تاڵیبان، ئه‌و هه‌واڵه بۆ یه‌كتری نێردرابوو، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا مۆبایلهكانیانی هاك كردبوون، له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان، بڵاویان كرده‌وه.
له ساڵی (2014) له‌لایه‌ن حامید كارازای پێشنیار كرا، وه‌ك كاندیدێك بێته نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ك دابنێ، كه له (2013) له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی دوانه‌ی ئه‌منی، كه له نێوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستان پێكهێنرابوو، ره‌تیانكرده‌وه كه مه‌لا عومه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌لا عومه‌ر له دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئه‌فغانستان، هه‌ر له وڵاتی خۆی ماوه‌ته‌وه، نه‌چووه‌ته پاكستان، هه‌روه‌ك هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی پێكردبوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌لا عومه‌ر له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له باشووری ئه‌فغانستان، تا مردنی ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
ناوبراو له ساڵی (2013) نه‌خۆش كه‌وت، نه‌یتوانیووه پزیشك ببینێت، تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات، له ناوچه‌ی (زابل) ده‌نێژرێت، به پێی رێكه‌وتنێك، مردنی مه‌لا عومه‌ر به نهێنی مایه‌وه و باس نه‌كرا، هه‌روه‌ك له ساڵی (2015) ده‌زگا میدیاییه‌كانی ئه‌فغانستان، مردنی مه‌لا عومه‌ریان بڵاوكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری دیكه بزانن، دوای ئه‌و، مه‌لا محه‌مه‌د یه‌عقوبی كوڕی، بووه سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌نگییه‌وه، هه‌واڵی مردنی باوكی بڵاو كرده‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب