هێرشێكی توند له تره‌مپه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌شره‌ف غه‌نی
سه‌رۆكی ئه‌فغانستان فێڵبازه و به دزینی پاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌فغانستانی جێهێشت، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی بكشێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكێكی هه‌ڵاتوو و فێڵبازه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، ئه‌و رایكرد.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، غه‌نی فێڵبازه و به دزینی پاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌فغانستانی جێهێشت، هیچ كاریگه‌رییه‌كیشی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان نه‌بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كرد، رایكرد.
دوای كه‌وتنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر له‌و وڵاته نه‌ڕژێت، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان رایكرد و دواجار له ئیمارات ده‌ركه‌وته‌وه، به‌ڵێنیشی داوه كه له داهاتوودا دووباره بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی .
پێشتریش كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، ئه‌شره‌ف غه‌نی هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌فغانستان نه‌بووه، دۆخی ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌می ئه‌و، چووه قۆناغێكی خراپ، تا رۆژی (15ی ئۆگێست)ـی ئه‌مساڵ، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ته‌واوی ئه‌فغانستانیان، كۆنتڕۆڵ كرد.
سه‌رچاوه:روسیاالیوم
ك.ب