رەنگە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووچاری سزای ئه‌نجوومه‌نی پیران ببێته‌وه
بایدن وتبووی زۆر له چاوه‌ڕوانییه‌وه دووره كه تاڵیبان كۆنترۆڵی وڵاته‌كه بكاته‌وه
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
راپۆرتێكی نوێ ده‌ریخستووه كه كارمه‌ندان و دیپلۆماتكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌مانگی (ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه (كابول) ده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته خێرا بكرێت له گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند و دیپلۆماتكاره‌كانی ناو باڵیۆزخانه، به‌ڵام بایدن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێن بی سی نیوزی دوێنێ 19ی ئابدا دووباره ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه به‌و گه‌یشتبێت.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌یان دیپلۆماتكار رۆژی (13ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2021) پرۆپۆزه‌لێكیان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بۆ ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه ناردووه و تێیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه تاڵیبان كۆنترۆڵی خاكی ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه و كابۆلی پایته‌ختیش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كه‌وێت.
ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه نوێترین رووداوه له‌و زنجیره ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه ئیداره‌ی بایدن به‌ده‌ستی گه‌یشتووه كه ده‌شێت پشتگوێی خستبێت كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رنامه‌یدا بووه ئه‌فغانستان جێبهێڵێت و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاسانی كۆنترۆڵی وڵات بكه‌نه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه له (8ی ته‌مموزدا)، جۆو بایدن رایگه‌یاند كه زۆر له چاوه‌ڕوانییه‌وه دووره كه تاڵیبان كۆنترۆڵی وڵاته‌كه بكاته‌وه، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه فه‌وزا و گێره‌شێوێنی له كابول دروست ببێت.
لێره‌دا پرسیاری زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌دات ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی كۆشكی سپی و پێنتاگۆن و CIA بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاینده‌ی ئه‌فغانستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان و ئاستی خێرایی گۆڕانكاری رووداوه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه (كۆماریخوازن) و له ئه‌فغانستان كارده‌كه‌ن له پرۆپۆزه‌له‌كه‌یاندا نووسیویانه "هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ڕوخێن و رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان به‌ئاسانی".
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 23 كارمه‌ند و دیپلۆماتكاری باڵیۆزخانه‌كه ئه‌و پرۆپۆزه‌له‌یان واژوو كردووه و به‌په‌له‌ش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان كردووه ده‌رباره‌ی خراپی دۆخی ناوخۆی كابول.
هه‌روه‌ك كه‌سێكی نزیك به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه، ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌و پرۆپۆزه‌له‌ی بینیوه. به‌ڵام ئایا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كردووه یان نا، جارێ روون نییه!.
هه‌روه‌ها به‌پێ راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز، نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "بلینكین خۆی رونكردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئێمه پێشوازی له هه‌موو كه‌ناڵێكی ئۆپۆزیسۆن ده‌كه‌ین كه هانی كاره‌كانمام بدات، پابه‌ندیشین به‌رامبه‌ر پێداچوونه‌وه به كاره‌كانماندا، و به‌هاش بۆ پێشبینی ئه‌و كه‌سانه داده‌نێین".
پرۆپۆزه‌له‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه په‌له بكرێت و نه‌گاته (1ی ئاب / ئۆگه‌ستی 2021) كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ جێهێشتنی دیپلۆماتكاران له‌كابول رێكخرێت.
سه‌رۆكی پێشووی به‌شی تیرۆری CIA ئامۆژگاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر كابولی كردووه كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی ده‌ڕوخێت به‌رله‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دابڕێت له وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكیدا رۆژی (19ی ئاب / ئۆگه‌ستی 2021) بایدن له‌گه‌ڵ جۆرج ستیڤانۆپۆلۆس له ئێن بی سی نیوز جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و راپۆرته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌دراوه به‌و كه به‌و شێوه‌یه كابول بكه‌وێت. وتیشی: "له مانگی ته‌مموز و حوزه‌یران له هیچ كه‌ناڵێكی هه‌واڵگرییه‌وه ئه‌و پێشبینییه نه‌گه‌یشتووه به‌من كه كابول به‌و شێوه داڕمێت".
رۆژی 18ی ئاب، رۆژێ پێش چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ وۆڵ ستریت جۆرنال و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، جه‌نه‌رال مارك میللی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رگیز شتێكی له‌و جۆره نه‌كه‌وتووه‌ته به‌رچاوی كه هۆشداری هه‌واڵگری هه‌بێت كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌و خێراییه داڕمێت، میللی وتی: "نه من و نه كه‌سی تر له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌وه‌ی به‌رچاو نه‌كه‌وتووه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بێت كه حكومه‌تێك به 11 رۆژ بڕوخێت".
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كرێت، له راپۆرتێكی پڕ ورده‌كاریدا كه له‌لایه‌ن دۆگلاس له‌نده‌ن سه‌رۆكی پێشووی بنبڕكردنی تیرۆری CIA بۆ باكوور و باكووری خۆرئاوای ئاسیا، به‌شێوه‌یه‌كی وردتر وه‌سفی حاڵه‌تی تێگه‌یشتنی CIA كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت: "داڕمانی خێرای كابول سیناریۆ بووه له‌و ژماره ئه‌گه‌رانه‌ی كه ده‌شێت روویانبدایه".
له‌نده‌ن په‌نجه بۆ گه‌نده‌ڵی ناو سوپای ئه‌فغان ده‌بات كه به‌رگه‌ی شه‌ڕیان نه‌گرت و هه‌ڵاتن، ئه‌و بۆ پێگه‌ی Just Security ده‌ڵێت: "له كۆتایدا، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان وابوون كه بینران و سوپای ئه‌فغان له‌دۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو داڕمان، تیشكخراوه‌ته سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه بۆ به‌رپرسیانی تره‌مپ و ئیداره‌ی بایدن".
دۆگلاس له‌نده‌ن ، له‌دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ی له‌ساڵی 2019 وه‌ك راوێژكاری خۆبه‌خش بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بایدن، كاریكردووه.
تا ئه‌مساته ئیداره‌ی بایدن و به‌تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ژێر فشاردایه بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه روویدا و به‌تایبه‌تی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت تووشی لێپێچینه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانه‌وه، هه‌روه‌ها بایدن له‌ژێر فشاردایه كه بۆچی سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له نزیك 11ی سێپتێمبه‌ر ته‌واوی هێزه‌كان بكشێنێته‌وه‌و دوای خستووه.