به وێنه و ڤیدیۆ.. ئۆباما له هیرۆشیما چیكرد؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی "كوڕی بچووك"ی ئه‌مه‌ریكا 140 هه‌زار ژاپۆنی كوشت به‌ڵام واشنتۆن ئاماده نییه داوای لێبوردن بكات
K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 70 ساڵ به‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی "كوڕی بچووك Little Boy" له هیرۆشیما، بۆ یه‌كه‌مجار، باراك ئۆباما سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد و چه‌ند رزگاربووێكی رووداوه‌كه‌ش، له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنه‌كه ئاماده‌بوون.
له 6ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1945، فڕۆكه‌ی بی 29 ی ئه‌مه‌ریكی، به بۆمبی ئه‌تۆمی "كوڕی بچووك – لیتل بۆی –Little Boy" هێرشی كرده سه‌ر هیرۆشیمای ژاپۆن و له ئه‌نجامدا، نزیكه‌ی 140 هه‌زار ژاپۆنی گیانییان له‌ده‌ستدا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆباما به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت بۆ هیرۆشیما و پێشتر هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئۆباما له وتاره‌كه‌یدا، داوایكرد وڵاتانی له چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵدرێن و تاجه گوڵینهشی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی هیرۆشیما دانا، به‌ڵام داوای لێبوردنی له گه‌لی ژاپۆن نه‌كرد.
هاوكات ژماره‌یه‌ك رزگاربووی هیرۆشیما له كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی ئۆباما، له نزیك مۆنیومێنتی هیرۆشیما ئاماده‌بوون و له نزیكه‌وه ئۆبامایان بینی.
ته‌نها سێ رۆژ دوای هیرۆشیما و له 9ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1945، ئه‌مه‌ریكا، بۆ دووه‌مجار بۆمبی ئه‌تۆمی له ژاپۆن به‌كارهێنا و ناگازاكی بۆردومان كرد.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)