نرخی نەوت بۆ سەرووی 69 دۆلار بەرزدەبێتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلار نزیک بووەوە

كه‌رتی نه‌وت
كه‌رتی نه‌وت

K24 - هەولێر

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 69 دۆلار بەرزبووەوە، ئەو بەرزبوونەوەی هاوتایە لەگەڵ بڕیاری ئەمەریکا بۆ رەزامەندی دەربڕین لەسەر بەتەواوی بەکارهێنانی پێکووتەی فایزەر.

بەرپرسانی تەندروستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، ئەو هەنگاوە دەتوانێت باوەڕ بە هاووڵاتییان بهێنێت، کە پێكوتەکە تەندروستە و لە توانایدایە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە سنووردار بکات و ئابووری سەقامگیر بکات.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی ٪0.6 بۆ 69.13 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ هەمان مانگ بە رێژەی 0.5٪ بۆ 65.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.