وەزارەتەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا ستراتیژى خوێندنى پیشەیى ئاماده دهكهن
كۆبوونهوهكه تایبەت بوو به داڕشتنى ستراتیژى گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکیى، بۆ ئەمە لێژنەیەکى پسپۆرى هاوبەش پێکهێنرا
K24 - ههولێر:
له چوارچێوهی بهیاننامهیهكی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی، رایگهیاند، ئەمڕۆ سێشەمە (24ئاب / ئۆگێستی 2021)، بەسەرپەرشتى (وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى) و (وەزیرى پەروەردە)، به ئامادەبوونى بریکاران و ڕاوێژکاران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانیى هەردوو وەزارەت، لەدیوانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوە هاوبەشى هەردوو وەزارەت، ئەنجام درا.
ئاماژهیپێكرد، كۆبوونهوهكه تایبەت بوو به داڕشتنى ستراتیژى گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکیى، بۆ ئەمە لێژنەیەکى پسپۆرى هاوبەش، پێکهێنرا.
روونیشیكردهوه، لەماوەى (15) رۆژى کارکردن ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە دهكرێت، بۆ پێشکەشکردنى بە بۆردى پەروەردە و خوێندنى باڵاى ئەنجومەنى وەزیران.
ك.ب