تەقینەوەیەك لە سلێمان بەگ روویدا
"ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە"
K24 - گەرمیان
كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەروازەی ناحیەی سلێمان بەگ خۆی بە ھێزەكانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە گەرمیان رایگەیاند: "ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كە خۆ كوژێكی تێدابوو لە بازگەیەك لە دەروازەی ناحیەی سلێمان بەگ خۆی بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە".
پەیامنێرمان گوتیشی: "دوای تەقینەوەكە ژمارەیەك ئەمبوڵانس لە خورماتوو گەیشتنە سلێمان بەگ و كوژراو و بریندارەكان دەگوازنەوە، بەڵام بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادەن رۆژنامەنووسان بۆ رووماڵكردن و وێنەگرتن لە شوێنە نزیك ببنەوە، بۆیە ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزانراوە".