دكتۆر جه‌لیل ئازید كۆچی دوایی كرد
ناوبراو دامه‌زرێنه‌ری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو
K24 – هەولێر:
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد، دكتۆر جه‌لیل ئازید، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر جه‌لیل ماوه‌ی پێنج ساڵ دووچاری نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی (ALS) ببوو، به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ته‌نیا دووپه‌نجه‌ی كاری ده‌كرد، هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌دا توانی كتێبێك به‌ناوی (تیۆرییه‌كانی موزیك) بنووسێت.
له‌مباره‌یه‌وه، حكومه‌تی سویسرا كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌تیان بۆ دابین كرد، كه ته‌نیا به‌چاوه‌كانی نوسینه‌كانی ته‌واو بكات، بۆیه خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی كتێبكی نوێ بوو به‌ناوی (فه‌رهه‌نگی موزیكی كوردی) كه پێك هاتبوو زیاتر له 1200 لاپه‌ڕه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ،نه‌خۆشی بواری نه‌دا كتێبه‌كه ته‌واو بكات و كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند جلیل ئازید، یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌ری كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری موزیك و قوتابیانی كۆلێژی ناوبراو كرد، خوالێخۆشبوو ده‌كاته برای هونه‌رمه‌ند مامۆستا سالار ئه‌زید.