عەلی زەیدی: قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تەقینەوەکەی بەسرە دەکەینەوە
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی فەرمانیدا لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی تەقینەوەی وێستگەی کارەبای هاریسە لە پارێزگای بەسرە دەستپێبکات و بەرپرسیارێتیی رووداوەکە دیاری بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی داوای لە وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای بەسرە کرد، سەرجەم توانا و هەوڵە پزیشکییەکان بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست بە برینداران بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تا کاتی چاکبوونەوەیان، بەردەوام بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستییان بکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان و برینداران دەکرێتەوە و رێکاری پێویست بۆ زامنکردنی مافەکانیان دەگیرێتەبەر. هاوکات خێزانە زیانلێکەوتووەکانیش دەخرێنە ناو بەرنامەی "وەتەن"ـەوە بۆ دابەشکردنی 1 ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون.