گوندنشینه ئه‌فغانییه‌كه به مامۆستاكه‌می وت: "ئێوه بۆ لێره‌ن؟"
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان دركیان پێكردووه، كه حكومه‌تی كابول ناتوانێت به‌ره‌نگاری تاڵیبان بێته‌وه.
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ جۆستن پێترسن مامۆستای وانه‌ی (وتاری سیاسی له میدیای دیجیتاڵی-دا) له زانكۆی مینیسۆتا، كه‌وتینه گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ئه‌گه‌ری هه‌مان سیناریۆ له عێراق. كه ئه‌و له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی له‌عێراقی زۆر به‌دوور زانی به‌و جۆره‌ی ئه‌فغانستان.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشكمان خسته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌فغانستان بوو، چونكه پێترسن له ئه‌فغانستان ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانی بووه‌و دواتر له ساڵی 2013 هاتووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و توانیویه‌تی ماسته‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و ئێستا مامۆستای زانكۆیه.
ئه‌و وتی: "له ساڵی 2010 گه‌یشتینه دوورترین شوێنی سنووری ئه‌فغانستان نزیك تاجیكستان، كاتێك گه‌یشتینه گوندێكی دووره ده‌ست، سه‌ره‌تا گوندنشینه‌كان وایانزانی ئێمه رووسین".
كاتێك بۆمان راڤه‌كردن (نا ئێمه ئه‌مه‌ريكین)، گوندنشینه‌كان پرسیاریان كرد كه "ئێوه بۆ هاتوون بۆ ئێره؟"
منیش تووشی شۆك بووم به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره .
پرسیاره‌كه‌ی 2010 ی ئێستای بیرهێنامه‌وه، كاتێك دووباره‌ی كرده‌وه ئێوه بۆ لێره‌ن؟
به‌رپرسی یه‌كه‌می تیمه سه‌ربازییه‌كه وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دایه، و وتی: "كۆمه‌ڵێك كه‌سی خراپ لێره‌ن، به فڕۆكه به‌سه‌ر ئێره‌دا رۆیشتوون، بیناكه‌تان ده‌ڕوخێنن و بۆردوومانتان ده‌كه‌ن، ئێمه هاتووین ئه‌و فڕۆكانه بخه‌ینه خواره‌وه".
گوندنشینه‌كان هه‌موو سه‌یری یه‌كتریان كرد و سه‌ریان سوڕما، به‌ڵام له‌نێویاندا یه‌كێكیان زۆر زیره‌ك بوو وتی: "كه‌سێك لێره ناژی كه له‌ته‌مه‌نیدا چوبێته فڕۆكه‌وه، 100% ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه فڕۆكه‌ی به‌س به ئاسمانه‌وه بینیوه".
پیترسن وتی: "تێگه‌یشتم ئه‌فغانه‌كان نه‌یانه‌ویست له‌وێ بین، بۆیه ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م چنگكه‌وت ئه‌وه‌ی رویدا چی بوو؟
چونكه ئێستا ته‌نانه‌ت كۆمارییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌قه له‌م پاشه‌كشێیه له ئه‌فغانستان".
هاوڕێیه‌كی ترم له ئه‌فغانستان سه‌ربازی كردووه له‌ماوه‌ی كۆتایی سه‌رۆكی پێشوو (باراك ئۆباما)، پێموت: "ئایا هه‌ست به تاوان ناكه‌یت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی روویدا یان تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌گرنه ئه‌ستۆ؟".
كه‌چی له وه‌ڵامدا وتی: "كه‌س گرنگی به كاروباری ئه‌فغانستان نادات، كاتیشم نییه بیر له ئه‌فغانستان بكه‌مه‌وه".
به‌ڵام تۆ بڵێی كه‌م نه‌بن ئه‌وانه‌ی وه‌ك پێترسن بیر ده‌كه‌نه‌وه؟
لی داین سوێد، جه‌نگاوه‌رێكی دێرینه له ئه‌فغانستان له‌یه‌كه‌ی كاروباری مه‌ده‌نی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكی، كه هه‌وڵی رزگاركردنی خێزانه ئه‌فغانییه‌كان ده‌دات، نامه‌یه‌كی نووسیوه بۆ پێترسن: "هه‌ست به‌سه‌ركه‌وتن ناكه‌م وێڕای ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كانم ته‌واو كردووه، هه‌موو ته‌له‌فۆنه‌كانم وه‌رگرتووه، ئیمه‌یله‌كانیانم چنگكه‌تووه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌ست به‌به‌زه‌یی بێوێنه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "كارده‌كه‌م بۆ خێزانێكی 8 كه‌سی كه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژه له‌ژێر خێمه‌یه‌كدا ده‌ژین له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كار بۆ خێزانێكی تر ده‌كه‌م له نزیك شاری هیرات كه هه‌موو به‌یانییه‌ك نامه‌م بۆ ده‌نێرن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بگه‌ینه كابول چۆن ده‌ربازمان ده‌كه‌یت".
له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "هیواخوازم ئه‌وه‌ی چاویشی كوێره چاوداخات، چونكه ئه‌و نامانه‌ی پێمده‌گات له پێویست زیاتر بێزاركه‌ر و ناخۆشن، به‌ڵام ده‌زانم به‌م نزیكانه مه‌جبور ده‌بم به‌خه‌ڵكی بڵێم له‌وه زیاتر ناتوانم هیچتان بۆ بكه‌م".
ئێستا به گشتی ئه‌وانه‌ی كه له عێراق جه‌نگاون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆرجار كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ستمان چۆن بێت كه سه‌دام-مان روخاند و ته‌سلیمی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیمان كرد و ئه‌وانیش ئاوای به‌ڕێوه‌ده‌بن!، ده‌بێت هه‌ست چۆن بێت كه جه‌نگاوه‌رێكی دێرین ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه ده‌بنێت و سه‌یری پارێزگاكانی عێراق ده‌كات كه ده‌كه‌وێته ژێر چنگی داعش.
پێترسن ده‌ڵێت: "من سه‌یری ئه‌فغانستان ده‌كه‌م، كه ته‌قه‌یان له مارێنز ده‌كردو خۆیان ده‌ته‌قانده‌وه پێمان‌دا و ده‌یانكوشتین كه‌چی ئێستا له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیبان كه‌وت، له‌كاتێكدا ئێستا تاڵیبان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێت به شوێن ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه رۆژێك یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه، كێ گرنگی به‌وان ده‌دات و كێ رزگاریان ده‌كات؟".
له‌كاتی كه‌وتنی كابولدا بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێوان كاری روكه‌شیی و واقیعدا دروستبوو، چه‌نده‌ها نوكته‌ی ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی گێڕدرایه‌وه، كه له ماوه‌ی خزمه‌تیاندا راهێنانیان به سوپای ئه‌فغانستان كردووه، ئه‌و نوكتانه‌ی به چه‌ندین مانگ پێش رمانی كابول، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان دركیان پێكردووه، كه حكومه‌تی كابول ناتوانێت به‌ره‌نگاری تاڵیبان بێته‌وه.
له‌بری ئه‌وه تاڵیبان چووه شاره‌كان به‌بێ به‌رگری، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان هه‌ڵهات، گه‌مارۆدانی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری جۆری C-17 له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نائومێده‌وه له‌كاتی فڕینی له كابوله‌وه، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده نائومێدبوون له ژیان خۆیان لكان به فڕۆكه‌كه‌وه له‌كاتی فڕین‌دا كه هه‌موو ده‌زانن فڕۆكه چووه ئاسمانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه فڕۆكه‌كه بێت له 100% ده‌مرێت.
له كۆتایدا ده‌ڵێم دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له جه‌نگی ئه‌فغانستان 85% ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی جۆرج ده‌بلیو بۆشیان كرد، ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ره‌وه‌ی بابه‌تی هاوسۆزی و پاڵپشتی، له‌م رۆژانه گوێمان له‌خه‌ڵك ده‌بێت به‌وپه‌ڕی حوزنه‌وه گفتووگۆ ده‌كه‌ن.
بۆیه پێترسن ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ موسڵمان بویت و له‌لایه‌ن پۆلیس یان كه‌سێكه‌وه ته‌نگه‌تاو كرایت ئاساییه هه‌ست به هه‌ستێكی قوڵ بكه‌یت بۆ وڵاته‌كه‌ت، د‌رك به‌وه بكه كه ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕێت".