راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی لابردنی كتێبی په‌روه‌رده ئیسلامی له قۆناغه‌كانی خوێندن ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسی لابردنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و دروون له راستییه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆی لابردنی كتێبی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قۆناغی خوێندن بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌نگۆی لابردنی ئه‌و كتێب و بابه‌ته له قۆناغه‌كانی خوێندن ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی لانه‌براون و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیش بۆ لابردنی ئه‌و بابه‌ته له قۆناغه‌كانی خوێندن له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه گرنگی زۆریشی پێدراوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه كرد، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه له‌و كاته‌دا، وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت.