تا ئه‌مساته داعش ملیۆنه‌ها دۆلاری چنگ ده‌كه‌وێت
هه‌مان رۆژ له كۆشكی سپی، جۆو بایدن وتی: "نابورین و بیرمان ناچێت و لێشیان خۆش نابین"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
به‌پێی توێژه‌ری دیاری سه‌نته‌ری سۆفان (كۆلین كلارك) له‌سه‌ر سایتی سه‌نته‌ره‌كه‌یان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه تا ئه‌مساته داعش (رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) به ملیۆنه‌ها دۆلاری چنگده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له مانگی ئۆكتۆبه‌ر تۆڕی رێكخراوه‌كه له عیراق و سوریا بنیاتنرێتهوه و رایه‌ڵه‌یه‌ك دروستكرێت له‌گه‌ڵ داعش-خوراسان. وتیشی: "بۆ دڵنیابوون له بوژانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی مانگی یۆلیۆی 2021 كه له بازارێكی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا رویدا كه زیاتر له 30 كه‌س كوژران".
هه‌روه‌ها كلارك ئاماژه‌ی به دوو ته‌قینه‌وه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كه‌ی كابول داوه له رۆژی 26ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) و پێیوایه بوونی داعش - خوراسان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پاكستان، هندستان، توركمانستان، ئیران، قیزغستان، تاجیكستان، چین و ئۆزبكستان.
رۆژی 26ی ئاب دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره یه‌كێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كابول و ئه‌وی تریشیان له نزیك هۆتێلی بارۆن كه جگه له له‌كوژرانی زیاتر له 160 مه‌ده‌نی و بریندار، 13 سه‌ربازی هێزی پیاده و هێزی ده‌ریای ئه‌مه‌ریكی كوژران و ئه‌مڕۆ 29ی ئاب له مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری له ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئاسمانی دوفر له ویلایه‌تی دیلاویر پێشوازی له ته‌رمه‌كانیان كرا.
كلارك نیگه‌رانه به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و پێیوایه تاڵیبان ئه‌بێت به به‌شێك له جێبه‌جێكاری سیاسه‌تی داعش- خوراسان و به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌كانی لێدوانه‌كه‌ی زه‌بیحوڵلا موجاهید-ی هێناوه‌ته‌وه كه نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر داعش - خوراسان.
زه‌بیحوڵلا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له لێدوانێكدا بۆ رۆیته‌رز ئاشكرای كرد كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردوویانه‌ته سه‌ر تیرۆریستانی داعش، وتیشی: "هێرشێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان".
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌دوای كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان.
كلارك پهرچهكردارهكهی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر داعش- خوراسان به لاواز وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت: "له ره‌گ و ریشه ده‌رهێنان وانابێت!".
بۆ سه‌لماندی راستی قسه‌كانی كلارك، دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان داعش - خوراسان هێرشێكی مووشه‌كی كرده سه‌ر شوێنێكی نزیك فرۆكه‌خانه.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێن پی ئار، ده‌ڵێت: "ره‌شید محه‌مه‌دی به‌رپرسی پۆلیسی كابول وتویه‌تی به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی باكوری خۆرئاوای فرۆكهخانی كابول، منداڵێك كوژراوه".
رۆژی 27ی ئاب / ئۆگه‌ستی 2021) وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی مه‌ركه‌زی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئۆپهراسێونێكی دژ به تیرۆریان ئه‌نجامداوه كه داڕێژه‌رانی سه‌ر به داعش- خوراسان-ی تێدا كراوه‌ته ئامانج.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی مه‌ركه‌زی سوپا ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ڵگه‌ن كه ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام نازانرێت چه‌ند هاووڵاتی مه‌ده‌نی پێوه‌بوون.
به‌پێ ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ر پلاندارێژه‌رانی داعش له هه‌رێمی ننجرهار -ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ پاكستان.
به‌رپرسێك له پێنتاگۆن كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆیته‌رزی وتووه كه لێدان له توندڕه‌وه‌كانی داعش-خوراسان لێدان بووه له به‌رنامه و پلانێكی داهاتوویان كه به‌نیازبوون ئه‌نجامی بده‌ن.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له خوراسان (ISS-K) كه گروپێكی ئینشقاقی نێو داعشه به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی رۆژی 26ی ئاب -ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی كابوڵ راگه‌یاند.
جین پاساكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك جۆو بایدن له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی دوێنێ 27ی ئاب-دا رایگه‌یاند كه پسپۆرانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشبینی هێرشی دیكه ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی ئایندهی نزیكدا كه ترسناكتره له‌وانه‌ی پێشوو.
هێرشه‌كه‌ی رۆژی 26ی ئاب بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی كابول، یه‌كه‌مین زیانی ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌فغانستان له دوای شوبات (فێبریوه‌ری 2021) و به خوێناوی‌ترین رووداو داده‌نرێت له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كه له 10 ساڵی رابردوودا روویداوه.
هه‌ربۆیه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئاڵای وڵات تا نیوه‌ی هێنرایه خواره‌وه و له لێدوانێكیشدا هه‌مان رۆژ له كۆشكی سپی، جۆو بایدن وتی: "نابورین و بیرمان ناچێت و لێشیان خۆش نابین".
فرۆكه‌كه‌ش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ره‌وانه كراوه و له‌وێشه‌وه كۆنترۆڵی كراوه بۆردووكانی ئه‌و كه‌سه مه‌به‌ستداره‌ی كردووه له ئۆتۆمبێلێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیك له داعش، بۆیه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی پێنتاگۆن پێده‌چێت هه‌ردووكیان كوژرابن.
رێكخراوی داعش له خوراسان لقێكی تیرۆریستانی پێشووی داعشه كه له عیراق و سووریا دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌جه‌نگین.
داعش - خوراسان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی هێرشه‌كانییه‌وه بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی كابول وا نیشانبدات كه ئه‌وان ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ركه‌ن نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
به‌پێ رۆیته‌رز كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووته بۆ لێدان له داعش - خوراسان، تاڵیبان ئه‌گادار بووه و رێگه‌ی داوه.
ئێستا فرۆكه‌خانه‌ی كابول بۆته شوێنی گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی و ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداری خه‌ڵكی كردۆته‌وه ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كان چۆڵ بكه‌ن به‌هۆی ئه‌گه‌ری رووداوی نه‌خوازراو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكی له ئێستادا 5000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ناو به‌شی سه‌ربازی فرۆكهخانهدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانستان جێبهێڵن.