هاوسه‌ری باڵیۆزێكی یۆنان به 31 ساڵ زیندانی سزادرا
له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی پلانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داناوه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای به‌رازیل سزای 31 ساڵ زیندانی سه‌پاند به‌سه‌ر هاوسه‌ری باڵیۆزی پێشووی یۆنان له به‌رازیل، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو، كه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی پلانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داناوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "بی بی سی"، پێشتر پۆلیسی به‌رازیل ته‌رمی "كيرياكوس ئه‌ميريديس"، باڵیۆزی پێشووی یۆنان له‌و وڵاته به سووتاوی له سندووقی ئۆتۆمبێلێك له ژێر پردێكی شاری "ريو دي جانيرو" دۆزییه‌وه.
ئه‌ميريديس له ساڵی 2016 كوژراوه و ئه‌و كات ته‌مه‌نی (59) ساڵ بووه، له به‌رازیلیای په‌یاته‌ختی به‌رازیل ده‌ژیا، به‌هۆی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی، له پشووبووه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری "ریۆ دی جانیرو" گه‌شتیان كردووه، تا له‌وێ كاتبه‌سه‌ر ببه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی "ئه‌ميريديس" له "ریۆ دی جانیرو" بووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه باڵیۆز رفێنراوه، به پۆلیسی گوتووه، كه مێرده‌كه‌ی به هۆكارێكی نادیار شوقه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئۆتۆمبێلێكی به‌كرێ گرتووه و رۆیشتووه، به‌ڵام رۆژی دواتر له كوژراوی دۆزرایه‌وه.
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كرد و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وت، دوای پشكنین، ده‌ركه‌وت خوێنی ئه‌و دیپلۆماتكاره به‌سه‌ر قه‌نه‌فه و كامیرای چاودێرییهوهیه، ئاماژه به‌وه كرا، كه "سێرجیۆ گۆمیس"، ئه‌فسه‌ری پۆلیس په‌ویوه‌ندی به كوشتنكهوه هه‌بووه و دواتر ده‌ستگیركرا.
"بی بی سی" ئاشكرای كرد، "فرانسواز دی سوزا ئۆليڤيرا"، هاوسه‌ری باڵیۆزی پێشووی یۆنان په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره هه‌بووه، كه مێرده‌كه‌ی كوشتووه، دواتر "سێرجیۆ گۆمیس" دانی به تاوانه‌كه‌ی نا و ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی، كه هاوسه‌ری باڵیۆز بووه، پلانی كوشتنه‌كه‌یان داناوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌هۆی تاوانه‌كه‌ی 22 ساڵ زیندانی سزا درا، به‌ڵام "ئۆلیڤیرا"ی دۆسته‌كه‌ی به 31 ساڵ زیندانی سزا درا.
"كيرياكوس ئه‌ميريديس" له نێوان ساڵانی 2001 تا 2004 كونسوڵی یۆنان بووه له "ریۆ دی جانیرو"، دواتر له ساڵی 2016 وه‌كو باڵیۆز گه‌ڕایه‌وه ئه‌و وڵاته و له هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌ی و ئه‌فسه‌رێكه‌وه كوژرا.
د.ی