كۆمپانيا چينييه‌كه داواى لێبوردن ده‌كات
رێكلامه رهگهزييهكهى كۆمپانيايه‌كى چينى تا دێت كاردانه‌وه‌ى زياتر به دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت و له به‌رامبه‌ريشدا كۆمپانيياكه داواى لێبوردنى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
رێكلامه رهگهزييهكهى كۆمپانيايه‌كى چينى تا دێت كاردانه‌وه‌ى زياتر به دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت و له به‌رامبه‌ريشدا كۆمپانيياكه داواى لێبوردنى كرد.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كۆمپانياى كياوبى، رايگه‌ياند، به هۆى ئه‌و ئازاره دهروونييهى به‌ر كه‌سانى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقيى كه‌وتووه، به هۆى ئه‌و رێكلامه بازرگانييه‌وه، داواى لێبوردن ده‌كه‌ين و هيوادارين به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ئينته‌رنێت به گشتى زياده‌ڕۆيى نه‌كه‌ن له شيكردنهوه و بڵاوكردنه‌وه‌ى.
ڤيديۆكه له چين به‌رهه‌مهێنراوه و به‌كاربه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و رێكلامهيان به ديارترين بابه‌تى دژه ره‌گه‌زى وه‌سفكردووه.