له سلێمان به‌گ خۆكوژێكى داعش خۆى به بازگه‌يه‌كى حه‌شدى شه‌عبيدا ته‌قانده‌وه
ھاووڵاتییانیش باس لەوەدەكەن رووداوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی تاكسیەوە بووە. خەڵكی مه‌ده‌نى و چەكدارانی حەشدی شەعبی پێكەوەی كردووەتە ئامانج.
K24 – هه‌ولێر:
خۆ كوژێكى داعش به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەروازەی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە ناحیەی خورماتوو، خۆی به بازگەیەكی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوەو ژمارەیەك چەكدار كوژران و برینداربوون.
ھاووڵاتییانیش باس لەوەدەكەن رووداوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی تاكسیەوە بووە. خەڵكی مه‌ده‌نى و چەكدارانی حەشدی شەعبی پێكەوەی كردووەتە ئامانج.