به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و نرخی دۆلار، دوو كێشه‌ی دیكه‌یه بۆ ئه‌فغانییه‌كان
هه‌موو شت گران بووه، رۆژ به‌ڕۆژ گرانتریش ده‌بێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
زۆربه‌ی ئه‌فغانییه‌كان هه‌ست به نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی دراوی نه‌ختیینه‌یی، وێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاڵوگۆڕی دراو به‌رامبه‌ر به دراوه بیانییه‌كان به‌ته‌واوی دابه‌زیوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نرخی خۆراك به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبۆته‌وه كه له چاوه‌ڕوانی ئه‌فغانه‌كاندا نه‌بووه.
زلیجای دانیشتووی كابول-ه له رێگه‌ی رۆیته‌رز-ه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌موو شت گران بووه، رۆژ به‌ڕۆژ گرانتریش ده‌بێت، هه‌فته‌ی پێشوو یه‌ك كیلۆ ته‌ماته (50 ئه‌فغانی) بوو ئه‌مڕۆ 2 ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ری 2021) بووه به (80 ئه‌فغانی) كه نزیك دۆلارێك ده‌كات".
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له‌كاتێكدا كابول به سه‌رده‌مێكی نوێ-دا ده‌ڕوات له‌سه‌رده‌ستی رژێمی تاڵیبان، به‌ڵام ریزی دوورودرێژی به‌رده‌م بانكه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل له بازاڕ و هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نێو ماڵه‌كان و زێڕه‌كانیان بۆ فرۆشتن ترسی رۆژانه‌یه كه دانیشتوانی كابول رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنێكی دراماتیكی وڵاته له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه به‌ر له دوو هه‌فته.
هه‌رچه‌نده ئابووریناسان ئومێدده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ئارامی ببه‌خشێت به‌دۆخه‌كه، چونكه دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كلیلێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئابووری.
سه‌باره‌ت به تاڵیبان زیادبوونی ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كان گه‌وره‌ترین چالێنجه له‌به‌رده‌میدا، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی دراوی ئه‌فغانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، دوو داماویی و كه‌ساسی و گرفتی ترن بۆ وڵاته‌كه كه زیاتر له 3 به‌شی دانیشتووانه‌كه‌ی رۆژانه به كه‌متر له دۆلارێك ده‌ژین.
هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیشیان، له‌گه‌ڵ داخستنی به‌رده‌وامی بازاڕ و نووسینگه و شوێنه بازرگانییه‌كان و پێنه‌دانی مووچه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه وایكردووه ببێته سه‌رچاوه‌ی نائارامی بۆ تێكۆشانی رۆژانه‌یان تا خوانی سفره‌كانیان چنگكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئابووری بڕیاردرا كه بانكه‌كان بۆ جارێكی دیكه بكرێته‌وه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی كه ریزی دورودرێژی به‌رده‌م بانكه‌كان پێناچێت كێشه‌ی گرانی چاره‌سه‌ر بكات چونكه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دراوی (ئه‌فغانی) به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی بلومبێرگ رۆژی 2ی ئه‌یلوول، 1 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر (92 ئه‌فغانی)یه له‌كاتێكدا رۆژی كه‌وتنی كابول (80 ئه‌فغانی) بوو.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات له بازاڕی كابول به رۆیته‌رز-ی وتووه وێرای ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو سسته، به‌دڵنیایی كردنه‌وه‌ی بانكه‌كان زیانی زیاتر ئه‌دات، وتیشی: "به‌كردنه‌وه‌ی بانكه‌كان دراوی (ئه‌فغانی) زیاد ده‌كات، ئێستا له بازاڕ 1 دۆلار به‌رامبه‌ر (90 ئه‌فغانی)یه، ئه‌گه‌ر بۆرسه بكه‌وێته‌وه كار جارێكی دیكه به‌دڵنیایی 1 دۆلار ده‌چێته (100 ئه‌فغانی)".
بازرگانێك له‌دوكانه‌كه‌یدا كیسه‌یه‌ك ئاردی 50 كیلۆی نیشانی په‌یامنێری سێ ئێن ئێن دا و گوتی: "نرخی (2200 ئه‌فغانی)یه، دیقه‌ت بده به‌رێژه‌ی 33% نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه له‌و رۆژه‌ی كه كابول كه‌وت".
ئه‌و به توڕه‌ییه‌وه گوتی: "سه‌وزه و میوه به‌رێژه‌ی 50% نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، له به‌نزین گه‌ڕێ كه 75% زیادی كردووه".
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه هاووڵاتیانی ئه‌فغانستان دركی پێده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی ده‌خه‌نه‌سه‌ر به‌ڵام تاڵیبان گوێی پێنادات، گوزه‌رانی هاووڵاتیانه، هاووڵاتیان له رێگه‌ی رۆیته‌رزه‌وه به‌ئاشكرا ده‌ڵێن تاڵیبان له‌ئێستادا بیر له هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ناكاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بیر له چالێنج و خۆده‌رخستن و نمایشی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ر قه‌یرانێك رووبه‌ڕووی وڵات بێته‌وه ئه‌وا 36 ملیۆن پێوه‌ی گیرۆده‌ده‌بێت.
ئه‌نتۆنی كوردسمان له‌سه‌نته‌ری ستراتیژیی و نێوده‌وڵه‌تی ئامۆژگاریی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات ده‌رباره‌ی ستراتیژییه‌تی ئه‌فغانیی و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیش و كاریان نه‌بێت، ئه‌وا خواردنیان ده‌ستناكه‌وێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "جا ده‌شێت ئه‌م ئامۆژگارییه بۆ تاڵیبانیش راست بێت و وه‌ڵامیان پێ نه‌بێت".
زۆرێك له هاووڵاتیانی ئه‌فغانی نیگه‌ران و نائارام و دڵه‌ڕاوكێیانه و ترسی هه‌مان سیناریۆی ئه‌و وڵاتانه‌یان هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ئابڵوقه‌ی ئابووری ده‌خاته‌سه‌ریان.
واته ده‌شێت دراو و ئابووری له‌مه‌ودوا فشاری سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان بێت، به‌ڵام كوردسمان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر خاڵی فشاریش بێت پێویسته رێككه‌وتن بكرێت به رێگه‌یه‌ك كه تاڵیبان بتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی".
له ئێستادا حكومه‌تی تاڵیبان ناتوانێت هه‌موو دراوی یه‌ده‌كی نێو بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌فغانستانی چنگكه‌وێت كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلاره چونكه به‌شی زۆری له بانكی یه‌ده‌كی فیدرالی نیویۆرك-دا هه‌ڵگیراوه.
بڕیار بوو حكومه‌تی ئه‌فغانستان 450 ملیۆن دۆلاری له 23ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) چنگكه‌وێت له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌رجێك له رووی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه دانبنرێت به حكومه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی چنگنه‌كه‌وت چونكه دامه‌زراندنی حكومه‌ت دواكه‌وت.
دارایی كاری تاڵیبان ئاسانده‌كات بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حكومی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه تا ئێستا دیار نییه خاڵی په‌یوه‌ندی ئه‌فغانستان بۆ ده‌ستكه‌وتنی دارایی كوێ ده‌بێت.
سه‌رۆك جۆو بایدن دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌و ئه‌زانێت تالیبان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌شێك بێت له ئابوری جیهانی ئه‌وا به مانایه‌ك ده‌شێت به ئاسانی به‌شدار بن به‌بێ دارایی.
بایدن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا رۆژی 25 ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) له‌گه‌ڵ ئه‌ی بی ئی نیوز، وتی: "له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وان ئه‌توانن تێپه‌ڕن به‌و قه‌یرانه‌ی كه هه‌یانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابه حكومه‌ته شه‌رعیه‌كه‌یاندا بنێت". "به‌ڵام دڵنیانیم ئه‌وه ئه‌كه‌ن!" ئه‌و وه‌های وت.
به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر تالیبان دراوه‌كانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تیشی چنگكه‌وێت، ئه‌وه دادی نادات، ئه‌گه‌ر تالیبان ملكه‌چی ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، له‌وباره‌یه‌وه دۆگلاس ریدیكه‌ر له په‌یمانگای برۆكینگز، ده‌ڵێت: "پێموایه پاره‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند مانگێك زیاتر ناخایه‌نێت".
ریدیكه‌ر پێشبینی ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یه‌ك ئه‌دۆزێته‌وه بۆ بلۆككردنی پاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی سیستمی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی، وتی: "تا ئه‌مساته ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له قورسایی خۆی كردووه له سیستمی سیاسی و ئابوری‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌رووی ئابورییه‌وه ئه‌فغانستان په‌كئه‌خات".
هه‌رچی زه‌بیحوڵلا موجاهید وته‌بێژی تالیبان-ه له‌رێگه‌ی رۆیته‌رز-ه‌وه دوپاتیكرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی نوێی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێگه نادات كه ببێته بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تان.