شه‌ڕی ناوخۆ له ئه‌فغانستان ده‌ستی پێكرد ئه‌مه‌ریكاش ته‌ماشاكاره
وته‌بێژی تاڵیبان ره‌تیكرده‌وه داعش به‌شداری هێرشه‌كانی سه‌ر په‌نجشیر بكات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
شه‌وی 1ی ئه‌یلوول (سێپتیمبه‌ری 2021) بۆ جاری دووه‌م تاڵیبان له شه‌ش لاوه هێرشی كرده سه‌ر دۆڵی په‌نجشیر به‌ڵام له ئه‌نجامدا 112 چه‌كداری تالیبان كوژران و 200 چه‌كداریش له ئیماره‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بریندار بوون.
ئه‌م هێرشه، دوای هێرشی شه‌وی 31ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) دێت كه له دوو قۆڵه‌وه تاڵیبان هێرشی كرده سه‌ر په‌نجشیر ئه‌ویش له ده‌روازه‌ی خواك له خۆرئاوا و سوتۆل له باشور، كه بۆته هۆی كوژرانی شه‌ش چه‌كداری تاڵیبان و دوو چه‌كداری به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی ئه‌فغانستان.
دانیشتوان و چه‌كدارانی دۆڵی په‌نجشیر كه بوونه‌ته گرێكوێره‌ی دڵی تاڵیبان به هه‌مان شێوه و ریتمی ساڵانی 1996-2001 دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌ستاونه‌ته‌وه و ناچنه ژێر ركێفی تاڵبیان.
هه‌رچه‌نده به‌پێی په‌یامێكی ده‌نگی ئه‌میرخان موته‌قی، به‌رپرسی باڵای تاڵیبان كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی په‌نجشیر-ی كرد له تویته‌ر، ده‌ڵێت: "هاوه‌ڵ و هاوڕێكانمان! ... به‌هه‌موو جۆره هه‌وڵێكمانه‌وه ویستمان چاره‌سه‌ری گرفتی په‌نجشیر به گفتوگۆ و وتوووێژ بكه‌ین و رێكه‌وین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و گفتووگۆیانه، ئه‌نجامی نه‌بوو".
ئه‌و زیاتریشی وتووه: "ئێستا دوای شكستی گفتووگۆكان دۆڵی په‌نجشیر له‌لایه‌ن خه‌باتكارانی تاڵیبان-ه‌وه گه‌مارۆ دراوه، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له‌ناوچه‌كه نایانه‌وێت چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به ئاشتیانه بێت".
ئه‌و ده‌شڵێت: "ئێستا ئێمه ئه‌وان بۆ ئێوه جێده‌هێڵین كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن". له‌كۆتایدا سه‌ركرده‌كه‌ی تاڵیبان په‌یامێكی ئاوای نارد: "ئه‌وان حه‌ز به‌شه‌ڕ ده‌كه‌ن پێیان بڵێن به‌سه".
به‌ڵام بیسمیلا محه‌مه‌دی، وه‌زیری به‌رگری پێشووی حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌ر له‌كه‌وتنی كابول كه ئێستا له دۆڵی په‌نجشیره، به رۆیته‌رز-ی وتووه: "شه‌وی 1ی ئه‌یلول بۆ جارێكی دیكه تیرۆریستانی تاڵیبان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر دۆڵی په‌نجشیر، به‌ڵام تێك‌شكان".
به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌میرخان موته‌قی، خه‌ڵكی په‌نجشیر خۆیان ئاماده‌ییان تێدایه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكه‌ن.
خه‌ڵكی په‌نجشیر له‌ده‌روازه‌ی كه‌رتی ویلایه‌ته‌كه‌یان به گه‌وره‌یی نوسیویان: "یان مردن یان ته‌سلیم نه‌بوون". یه‌كێك له دانیشتوانی په‌نجشیر به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس-ی وتووه: "ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن، تا دڵۆپێك خوێن له جه‌سته‌ماندا بێت".
كه‌سێكی دیكه‌ش وتویه‌تی: "له ئه‌فغانستان چی زۆره چه‌ك زۆره، هه‌موو چه‌كێكمان به‌شانه‌وه‌یه و ئاماده‌ین بۆ ته‌قه‌كردن".
"له بچوكه‌وه تا گه‌وره پێكه‌وه گفتوگۆمان كردووه به‌یه‌ك، به‌رگری بكه‌ین".
عه‌بدولقادر فه‌قیزاده یه‌كێك له دانیشتوانی په‌نجشیر و نزیك له‌ئه‌حمه‌د مه‌سعود سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكار و كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده ناوداره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ساڵی هه‌شتاكان، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه له رێگه‌ی سكای نیوزه‌وه كه ژماره‌ی خۆبه‌خش و خه‌باتكارانی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی ئه‌فغانستان ته‌واو فراوان بووه كه له لاوانی په‌نجشیر و ئه‌و هاوڵاتیانه پێكهاتووه كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی تالیبان-دا بژین.
فه‌قیزاده داوا له گه‌نجانی ئه‌فغانستان ده‌كات وڵاته‌كه جێنه‌هێڵن بۆ تاڵیبان، ده‌شڵێت به سكای نیوز: "ئه‌گه‌ر تاڵیبان-تان ناوێت وه‌رن بۆ په‌نجشیر و چه‌كهه‌ڵگرن دژی تاڵیبان".
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دیدانه‌وه له‌ناو كابول-ی پایته‌خت، خه‌ڵك خه‌می پاره و نان په‌یداكردنیه‌تی و بیر له ئابوری تێكشكاوی ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر (ئه‌فغانی) كه دراوی ره‌سمی ئه‌فغانستانه، بازرگانێك به رۆیته‌رز-ی وتووه: "تاڵیبان خۆی گیرۆده كردووه به ناوچه‌یه‌كی چه‌په‌ك و رۆژانه نمایشی سه‌ربازی و سه‌رقاڵی خۆنواندنه، له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له ژیانی خه‌ڵك بكاته‌وه، له‌وه ده‌چێت دواجار بیر و دڵمان بچێته‌وه بۆ لای حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی، خۆزگه به‌و ده‌مه بخوازین".
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی ئه‌فغانستان به نهێنی داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه كه هاوكاریان بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دووجار ره‌تیكردۆته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌بێته هۆی شكاندنی رێكه‌وتنی 29 شوباتی 2020، نێوانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان كه له دۆحه-ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ریكا پشتگیری هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك ناكات دژی تاڵیبان، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاڵبیان نابێت هاوكاری و پشتیوانی داعش و ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكا بكات.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه نابێت تاڵیبان شانبه‌شانی داعش بن و ئه‌فغانستان نه‌بێته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان.
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان بۆ سه‌ر په‌نجشیر، ئه‌حمه‌د مه‌سعود مه‌رجی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك دابنێن، له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری فۆرن پۆلسی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تاڵیبان ئاماده‌گی تێدایه ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی ئه‌وا ئاماده‌یمان تێدایه چه‌ك دابنێین".
مه‌سعود بۆ فۆرن پۆلسی دوپاتیكردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هاوكاریان ناكات دژی تاڵیبان، وتیشی: "ئێستا پشت به توانای خۆمان ده‌به‌ستین كه نزیكه‌ی 200 هه‌زار چه‌كدارمان هه‌یه، كه له گه‌نجانی په‌نجشیر و به‌شێكیشی له هێزه كۆماندۆزه‌كانی سوپای پێشووی ئه‌فغان پێكهاتووه". وتیشی: "7%ی چه‌كداره‌كانمان ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پێشووی سوپای ئه‌فغانن كه 20 هه‌زار ده‌بن".
بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ تالیبان، جه‌نه‌رال مارك میللی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی 1ی ئه‌یلول-دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه و وتی: "ده‌شێت ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان كاربكه‌ن بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش".
ئه‌م په‌یامه‌ی میللی ئاشكرایه كه ئه‌مه‌ریكا هاوكاری تاڵیبان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریكه ئه‌بێته سه‌رئێشه بۆ تاڵیبان له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌بینرێت كه به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كه‌ن و سه‌ر به داعش- خوراسانن و به‌ڕێده‌كه‌ون رووه‌و په‌نجشیر بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبانه.
به‌ڵام زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان ره‌تیكرده‌وه داعش به‌شداری هێرشه‌كانی سه‌ر په‌نجشیر بكات.
پێده‌چێت هه‌واڵی به‌شداری داعش له‌شه‌ڕی په‌نجشیر هه‌مان پرۆپاگه‌نده بێت وه‌ك ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی كه هه‌وادارانی ئه‌حمه‌د مه‌سعود بڵاویده‌كه‌نه‌وه كه فه‌ره‌نسا و ئیران پشتگیری ئه‌حمه‌د مه‌سعود ده‌كه‌ن دژی تاڵیبان.
چونگه به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكاری حكومه‌تی ئه‌فغانستانی بكردایه له‌مانگی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) كاتێك تاڵیبان ده‌ستی به هێرشكرد بۆ سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان، ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی ناڕوخا.
به‌پێی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی رۆژی 23ی ته‌مموز-ی نێوان سه‌رۆك جۆو بایدن و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نی به‌ئاشكرا داوا له جۆو بایدن ده‌كات به هێرشی ئاسمانی پشتیوانی هێزی سه‌ربازی ئه‌فغانستان بكات، به‌ڵام بایدن ره‌تیده‌كاته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یانه له‌گه‌ڵ تاڵیبان.