جووتیارە نموونەییەکە بە داھێنانێكی نوێ دەردەکەوێتەوە
موژده‌یه‌ك به‌و جووتیارانه ده‌دات كه په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ له‌ناو باخه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
ئازاد كوردستان، كه به جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناسراوه و شاره‌زایه‌كی لێهاتووه له‌بواری كشتوكاڵ، به داهێنانێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و موژده‌یه‌ك به‌و جووتیارانه ده‌دات، كه په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه له‌ناو باخه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن.
له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك جووتیاره نموونه‌ییه‌كه نووسیویه‌تی: موژەدەیه‌ك بەو خاوەن باخانە ده‌ده‌م، کە لەناو باخەکانیانا پەلەوەر و ئاژەڵ بەخێو دەکەن، دەتوانن لە کەمترین جێگادا جۆرێك لە سەوزە بڕوێنن، كه شوێنی ئالیك بگرێتەوە و به ڕێژه‌ی 40%ی له پرۆتین پێكهاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و جۆره سه‌وزه‌یه زۆر خێرایه له گه‌شه‌كردن و ده‌توانرێت هه‌فتانه لێبكرێته‌وه و به سه‌وزی بدرێت به په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه.
گوتیشی: له هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغه‌كانی چاندنی ئه‌و سه‌وزه‌یه تا ده‌كاته پێگه‌یشتن به ڤیدیۆ نیشان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران بتوانن سوودی لێوه‌رگرن.






H.B