وەرگرتنی پارە لە عەلوەی سلێمانی ناڕەزایەتی جوتیارانی لێدەکەوێتەوە

"بەرهەمی باش و خراپ ناگەرێندرێتەوە و پارەکەش هەر وەردەگیرێت"

دیمەنێکی عەلوەی سلێمانی - ئەرشیف
دیمەنێکی عەلوەی سلێمانی - ئەرشیف

K24 – سلێمانی

لە عەلوەی سلێمانی بڕێک پارە لەو جوتیارانە وەردەگیرێت، کە بەرهەمەکانیان دەهێننە ناو عەلوەکە، ئەمەش ناڕەزایەتی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە.

سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو بڕە پارەیە لەلایەن کۆمپانیای هامسا وەردەگیرێت، لەبەرامبەر پشکنین بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران، کە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵە".

گوتیشی: "وەک لیژنەی سەندیکا داوامان کردووە کە ئەو پارە زۆرە وەرنەگیرێت، بەڵام بە قسەیان نەکردین و ناڕەزایەتی زۆری جوتیارانی لێکەوتووەتەوە".

راشیگەیاند: "ئێمە دەستخۆشی لەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم دەکەین کە پشکنین بۆ بەرهەمە ناوخۆیی و هاوردەکان دەکرێت، بەڵام ئەو بەرهانە باش بن یان خراپ هەر دێنە ناو عەلوە و پارەکەش وەردەگیرێت".

Fly Erbil Advertisment