كوردستان 24 ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی میحوه‌ری خازر بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌شێكی وێنه‌كان له‌ ئاسمانه‌وه‌ گیراوه‌

K24 – هه‌ولێر

كوردستان 24 ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی گوند و ناوچه‌كانی كوردی شه‌به‌ك و كاكه‌یی  میحوه‌ری خازر بڵاوده‌كاته‌وه كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 9 له‌و گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ڕزگار كران.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 140 چه‌كداری داعش كوژران و به‌ قوڵایی 23 كیلۆمه‌تر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ چونه‌ پێشه‌وه‌ و ئێستا 30 كیلۆمه‌تر له‌ موسوڵه‌وه‌ دوورن.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ناڵ كوردستان 24 دیارترین ڕووماڵی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كردوو له‌لایه‌ن میدیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ جێگه‌ی بایه‌خ.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه‌ له‌‌ چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ گیراوه‌ و به‌ ڕوونی مه‌یدانی شه‌ڕ و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كراوه‌.