كوردستان 24 ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی میحوه‌ری خازر بڵاوده‌كاته‌وه
به‌شێكی وێنه‌كان له ئاسمانه‌وه گیراوه
K24 – هه‌ولێر
كوردستان 24 ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی گوند و ناوچه‌كانی كوردی شه‌به‌ك و كاكه‌یی میحوه‌ری خازر بڵاوده‌كاته‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 9 له‌و گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕزگار كران.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 140 چه‌كداری داعش كوژران و به قوڵایی 23 كیلۆمه‌تر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ چونه پێشه‌وه و ئێستا 30 كیلۆمه‌تر له موسوڵهوه دوورن.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ناڵ كوردستان 24 دیارترین ڕووماڵی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كردوو له‌لایه‌ن میدیا جیهانییه‌كانه‌وه بووه جێگه‌ی بایه‌خ.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه گیراوه و به ڕوونی مه‌یدانی شه‌ڕ و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كراوه.