ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گروپێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر ده‌كات
گروپه‌كه چوار كه‌سی سه‌ر به داعشه و له كه‌ركوك ده‌ستگیركراوون
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه،كه له‌و ئۆپهراسێۆنێكدا 4 تیرۆریستی داعش له شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا هه‌ریه‌كه له تیرۆریست ( تارق حه‌بیب محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا " شه‌هاب ئه‌حمه‌د له‌فته ئه‌لعوبه‌یدی " وه‌تبان محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف " جاسم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د زیاد عوبه‌یدی ) دان به كرده‌وه تیرۆریستیهكانیاندا ده‌نێن و ژماره‌ی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیانه‌یان باس ده‌كه‌ن كه له ڕابردوودا ئه‌نجامیانداوه.
ئه‌م گروپه جگه له دانانه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ" فائق فه‌خری رهغبان ناسراو به ( ئه‌بو هه‌دیل )بانگده‌ری مزگه‌وتی ( ئه‌هل سفه ) له ڕۆژی 15/4/2016 له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه تیرۆركراوه له‌و كاته‌ی به‌یانیه‌كی زوو كه به‌ره‌و مزگه‌وت چووه بۆ بانگدان.
هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له‌ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه و ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراویان بۆ هێزه ئهولههیهكان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك داناوه‌ته‌وه و له‌ناو شه‌قام و ناوچه‌كانی كه‌ركوك ته‌قاندویانه‌ته‌وه.
وه‌تبان محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف" یه‌كێك له‌م تیرۆریستانه‌یه كه پارێزه‌ر بووه و كاری له‌سه‌ر ئازادكردنی تیرۆریسته‌كان كردووه له‌و شاره و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ناوی 20 كه‌سی پێدراوه تاوه‌كو له زیندان ڕزگاریان بكات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ئه‌و چوار تیرۆریسته‌ش به ووردی دان به كرده‌وه تیرۆریستیهكانیاندا ده‌نێن.