ئه‌مه‌ریكا چی له كۆپته‌ره‌كانی ژێر ده‌ستی تاڵیبان ده‌كات؟
مووشه‌كێك ترس ده‌خاته دڵی ئه‌مه‌ریكا كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست تاڵیبان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پسپۆڕانی بواری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا دڵه‌ڕاوكێیان نییه له‌و 44 كۆپته‌ره بلاك هۆك-ی كه كه‌وتۆته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، به‌ڵكو ئه‌وان دڵه‌ڕاوكێیانه له‌و هه‌زاران مووشه‌كی دژه به‌رگریی هێزی ئاسمانییه‌ی له عه‌مباره‌كاندا له 2001ـه‌وه ماون و له‌ناونه‌براون.
به‌پێی راپۆرتێكی Spy Talk كه سایتێكی ئه‌كادیمیه و راپۆرته بنه‌ڕه‌تیی و شیكردنه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی ئاسایشی نیشتمانی و ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكییه ئه‌و نهێنییه له زاری به‌شێكی زۆری سه‌ركرده هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ئاشكراده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگه ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه و جۆر و ته‌مه‌ن و توانایان دیاریبكرێت، به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كان له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی RAND Corpـه‌وه چنگكهوتوون و ساڵی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كه به‌رگرییانه به 4500 مووشه‌ك ده‌خه‌مڵێنێت.
هه‌رچه‌نده پسپۆرانی بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی به Spy Talk یان وتووه كه ئه‌و ژماره‌یه به‌نزیكه‌یی تا راده‌یه‌ك وایه بۆ جۆره جیاوازه‌كانی دژه ئاسمانی سه‌رشان و سیستمی به‌رگریی ئاسمانی سه‌رشان كه رژێمی كابول له 10 ساڵی رابردوودا له بازاڕی ره‌ش كڕیویه‌تی.
هه‌رچه‌نده پسپۆرانی بواری ئاسایشی نیشتمانی ده‌ڵێن مه‌رج نییه كه واشنتۆن هه‌مووی به كابول فرۆشتبێت.
سه‌رئه‌نجام ههقیقهتهكه ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌س پێناچێت رێگه‌یه‌ك بزانێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م مووشه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێت به‌شێكی كه‌می ئه‌و مووشه دژه به‌رگرییانه كه‌وتبێته ده‌ست تاڵیبان كه بۆته هۆی دڵه‌راوكێی هێزی ئاسمانی.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس رۆژی 4ی ئه‌یلول نوسیویه‌تی: "فرۆكه‌ی سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنی پێچاوپێچ ئه‌كات له ئاسماندا یان بۆمبی پرژێنه‌ر ئه‌هاوێت كه هه‌ردووكیان كارێك ئه‌كه‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هێرشی مووشه‌كی سه‌رشان به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گیرۆده‌یه له‌به‌رده‌میدا كۆپته‌ره. كه‌واته ته‌نیا CIA ده‌زانێت كه عه‌مباره جێماوه‌كانی ئه‌فغانستان چه‌ند له‌و مووشه‌كانه‌ی تێدا ماوه یان به‌كورتی تا چه‌ند سیستمی به‌رگری ئاسمانی سه‌رشانی جۆری ستانجیرس-ی ئه‌مه‌ریكی تێدایه كه له هه‌شتاكان CIA بۆ لێدانی فرۆكه‌ی سۆڤیه‌تی پاڵپشتی خۆبهختكهرانی ئه‌فغانی پێكرد.
به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی سنوورداركردنی سوپا له ساڵی 2013، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه دوای كۆتایی ململانێی 1989، ئه‌مه‌ریكا جۆری به‌هێزی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی سه‌رشانی دروستكرد، رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌ژێر رۆشنایی كۆتایی ئه‌و ململانێیه، وێرای هه‌وڵی زۆر بۆ نه‌فرۆشتنی به هێزه یاخییه‌كان، به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌م چه‌كانه له‌بازاڕی ڕه‌شه‌وه كه‌وتنه ده‌ست تیرۆریستان".
له‌نێو ئه‌و به‌ڵگانه‌ش، به‌ڵگه‌یه‌كی ویكلیكس له‌ساڵی 2010 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی سوپای ئه‌فغانستان كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی قاعیده و تاڵیبانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه له رێگه‌ی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی سه‌رشانه‌وه بووه، به‌ڵام پێنتاگۆن ئه‌ڵێت: "گومانمان له راستی ئه‌و به‌ڵگه‌یه هه‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ساڵی 2016، پێگه‌ی هه‌واڵی War Is Boring كه ئاراسته‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌یه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی داڕێژراوی چنگكهوتوودا، به‌ته‌واوی ترسی كۆماندۆزی ئه‌مه‌ریكی ده‌ره‌خات له مووشه‌كی به‌رگری سه‌رشانی ئه‌لقاعیده كاتێك له‌دوای 2001ه‌وه له‌شه‌ڕدا بوون له‌گه‌ڵیان.
هێنده به ترسه‌وه باسی ده‌كه‌ن به پله‌یه‌ك كه ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌و كاره تایبه‌ته‌ن داوایه‌كی به‌په‌له پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستخستنی چه‌كێكی به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كانه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئه‌مه‌ریكا تۆماس تراسك جه‌نه‌رالی به‌توانای هێزی ئاسمانی و جێگری سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نێرێته ئه‌فغانستان و دواتر ئه‌ویش پرۆپۆزهلێك له‌ژێر ناوی (پێویستی ئۆپه‌راسیۆنی داستانی هاوبه‌ش) بۆ پێنتاگۆن ئه‌نووسێت و تێیدا داوای ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كێك دروستكه‌ن مووشه‌كی به‌رگری سه‌رشان كه‌مكاته‌وه. به‌ڵام چاودێرانی پێنتاگۆن وه‌سفی ئه‌و ترسه كه‌مده‌كه‌نه‌وه له‌كاتێكدا نامه‌كه ده‌ستنیشانی ئه‌و مووشه‌كه‌ی كردووه كه ترسێكی بێوێنه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كۆپته‌ر.
به‌هه‌رحاڵ و به‌هه‌ر جۆرێك بێت، تاڵیبان له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا زۆر سیستمی به‌رگری سه‌رشانی به‌كارنه‌هێناوه زیاتر په‌نای بردۆته به‌ر RPGs و IEDs، جا یان له‌كاتی هه‌ڵاتنیان نه‌یانتوانیوه بیگوازنه‌وه یان چنگیان نه‌كه‌وتووه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیچ توانجێكیان نییه به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه به‌رانبه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه تاڵیبان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه له چهكو ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازیی و ئه‌مه‌نی جێماوی سوپای ئه‌فغانستان.
رۆیته‌رز و دامه‌زراوه هه‌واڵییه‌كانی دیكه ده‌ڵێن: "تاڵیبان عه‌مباری فراوانی چنگكه‌وتووه كه پڕن له چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌نێویاندا ده‌بابه و فڕۆكه‌ش".
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ده‌ڵێت: "پێده‌چێت تاڵیبان زیاتر له 2000 زریپۆشی چنگكهوتبێت، له‌نێویشیدا زریپۆشی هه‌مڤی، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 40 فڕۆكه‌ی جۆری بلاك هۆك و كۆپته‌ری هێرشبه‌ر".
هه‌روه‌ها به‌پێی The Intercept بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ژماره‌یه‌ك ئامێری پێوانه‌ی بایۆمه‌تری چنگكه‌وتووه كه په‌نجه‌مۆر و هاوینكۆی چاوی ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی تێدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاریان كردووه، وێڕای زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه و ژیاننامه‌یان، به‌ڵام ده‌شڵێت: "ئاشكرا نییه تا چه‌ند تاڵیبان توانیویه‌تی بچێته ناو ئه‌و داتایانه و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش پێش ئه‌وه چۆن به‌تاڵیان كردۆته‌وه".
هه‌ندێك له پسپۆران به‌گومانن له‌وه‌ی كه سیستمی به‌رگری مووشه‌كی سه‌رشان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت له‌كابول، ئه‌فسه‌رێكی پێشوو كه له یه‌كێك له تیمه‌كانی سه‌ربازی ئه‌فغانستان له تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) دا كاریكردووه به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه: "من له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌موو سیستمی مووشه‌كیی به‌رگرییه سه‌رشانه‌كان له‌كارخراون به تایبه‌تی له‌دوای 2001ه‌وه كه تاڵیبان كه‌وت، له‌و بڕوایه‌شدا نیم كه تاڵیبان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی له‌گه‌ڵ خۆی بردبێتی".
هه‌روه‌ها پسپۆرێكی بواری به‌رگری ئاسمانی تر به Spy Talk ی وتووه: "راپۆرته‌كان كه له ساڵی 2001ه‌وه تا 2016 به‌ده‌ستگه‌یشتوون جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه كه هه‌موو سیستمه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سه‌رشان له‌كاركه‌وتوون به‌هۆی ته‌مه‌ن و چاكنهكردنهوهیان، وێرای ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی سیستمی به‌رگری هێزی ئاسمانی سه‌رشان له‌كاربخه‌ن".
ئه‌و پسپۆره جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه چوار عه‌مبار له قه‌نده‌هار مابوون به‌ر له پاشه‌كشه وێران كران، وتیشی: "ناڵێم ژماره‌ی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له ئه‌فغانستان سفره به‌ڵام هیچ بیرۆكه‌یه‌كم لا نییه كه دامه‌زراوه‌ی RAND ئه‌م 4500 دانه‌ی له‌كوێ هێناوه".
یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی RAND كه به‌شداره له راپۆرته‌كه‌ی Spy Talk ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه‌مان پشت به داتاكانی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه و ستراتیژی ده‌به‌ستێت كه بنه‌مای داتاكانی چهكوتهقهمهنییه له په‌یمانگای ستۆكهۆڵم-ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه".