له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گرێبه‌ستی 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی نوێ ده‌كرێته‌وه
ئه‌و كارمهندانهن كه له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا كارده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی كه له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن، نوێ ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی (500) كارمەندی تەندروستی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ن كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن لە سەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان.
H.B