سیناتۆرێكی كۆماری: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌فغانستان
"بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده"

K24- هه‌ولێر:
لێندسی گراهام، سیناتۆرنی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوای 20 ساڵی شه‌ڕكردن له ئه‌فغانستان كشانه‌وه، له كۆتاییدا ناچار ده‌بن جارێكی دیكه بگه‌رێنه‌وه ئه‌و وڵاته.
گراهام گوتی: به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه تیرۆرستیانه‌ی له غیابی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌فغانستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده، كه ئه‌و رێكخراوه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمانكاته ده‌ره‌وه و به‌هۆی شێوازی ژیانمانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات هێرش بكاته سه‌رمان. ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر گه‌ڕاینه‌وه بۆ عێراق و سووریا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دیدگای تاڵیبان بۆ جیهان له‌گه‌ڵ دونیابینی ئێستا ناگونجێت، شێوازێكی ژیان به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستاندا ده‌سه‌پێنن، كه وامان لێ ده‌كات هه‌ست به ئازار بكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه ناچار ده‌بین بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌فغانستان، چونكه هه‌ڕه‌شه‌كه زۆر گه‌وره ده‌بێت".
لێندسی گراهام پرسیاری كرد و گوتی: "بۆچی گه‌ڕاینه‌وه بۆ عێراق و سووریا؟ بۆچی ئێیستا 5 هه‌زار سه‌ربازمان له عێراق هه‌یه؟"، له وه‌ڵامدا گوتی: "هۆكاره‌كه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌لافه‌ت (مه‌به‌ستی داعشه) و نمایشكردنی هێز له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كوشتنی ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسییه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر به‌ریتانییه‌كانه".
سه‌رچاوه: ئێندیپێندت
H.B