"هەموارکردنەوەی یاساکان بۆ شۆڕكردنهوهی دەسەڵاتە بۆ پارێزگاكان"
لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین و زیادكردنی سەرچاوەكانی داھاته

K24 - ههولێر:
ھەر سێ پڕۆژەی ھەمواری یاسای دەستەی دەسپاكی و یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەموار كرانەوە، ھەمواركردنەوەی ئەم سێ یاسایە لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمە بۆ فراوانكردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی.
بە مەبەستی دەنگدان بە ھەمواری سێ پڕۆژەیاسا پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 ئەندامی یاسای دەستەی دەسپاكی ھەمواركردەوە، ماددەی حەوتی یاساكە ھەموار كرایەوە، لە داھاتووشدا كۆی یاساكە ھەموار دەكرێتەوە، ھەمواری یاساكە رۆڵی دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و كارەكانی دەستەکەش بۆ یەكلایكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی واڵاتر دەكات.
وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان گوتی: "پێشتر سهرۆكی دهستهی دهستپاكی دهبووایه لهلایهن دهستهی دادوهری دهستنیشان بكرایه، بهڵام بهگوێرهی ههمواركردنهوهی یاساكه راستهوخۆ لهلایهن پهرلهمانهوه بهربژێر دهكرێت".
پەرلەمانی كوردستان ھەردوو یاسای یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان و وەزارەتی پیشەسازی ھەموار كردەوە، بەپێی ھەموارەكە لەمەودوا دەسەڵاتی مۆڵەتدان بە دامەزراندنی كۆمپانیا و پێدانی ناوونیشانی بازرگانی لە یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، لەوێشەوە دەسەڵات شۆڕدەكرتەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
بەختیار شوكری، ئەندامی لیژنەی وزە و پیشەسازی گوتی: "پێشتر بۆ پێدانی ناوونیشانی بازرگانی و مۆڵەتدان بە دامەزراندنی كۆمپانیا زیاتر له 20 رۆژی پێویست بوو، بهڵام بهگهڕانهوهی دهسهڵاتهكه بۆ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، له ماوهی 2 تا 3 رۆژ مامهڵهكهیان راییدهكرێت".
ھەمواری ئەم یاسایانە لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان لەپێناو كەمكردنەوەی رۆتین و زیادكردنی سەرچاوەكانی داھات.
د.ی