ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مانگی ره‌مه‌زان به رۆژوو ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دوای جەژنی رەمەزان دواخران، ئەمەش کاریگەری زیاتر دەخاتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
دواخستنی دانیشتنه‌كانیش له‌كاتێكدایه، نزیکەی 200 پرۆژە یاسا، به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌كان و په‌كخستنی كاری لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به نیوه چڵی ماو‌نه‌ته‌وه.
هەرچەندە بڕیاڕبوو دوێنێ، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، به‌ڵام دواجار به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه دانیشتنه‌كه ئەنجام نەدرا.
تا دێت داواکارییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و قەیرانەکان زیاتر دەبن و کاریگەری زۆریان کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان، بەهۆی ناکۆکی و کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان قەیرانەکان قووڵتر دەبنەوە و دۆزینەوەی چارەسەریش بۆ ئەم هەموو قەیرانانە و سازش نەکردنی لایەنەکان لەگەڵ یەکدی و دەستبەردارنەبوونیان لە پۆست و ئیمتیازاتەکان هێندەی دیکە ئەرکی پەرلەمان و ژیانی هاوڵاتیانیان قورس‌تر کردووە.
بەهۆی وەستان و پەککەوتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، نزیکەی ٢٠٠ پرۆژە یاسا پەکییان کەوتووە و لە چاوەڕوانی گفتوگۆ و پەسندکردندان.
لەلایەکی دیکەوە فراکسیۆنی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ داوای ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی کرد، بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەك هاووڵاتی لە ناوچەی سەدر، کە به‌شداری خۆپیشاندانەکانیان كردبوو.
هاوکات، سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوینەران، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گوتی: "بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بڕیارماندا کۆبوونەوەکان بۆ وەرزی یاسادانان بۆ دوای جەژن دوابخەین".
جبووری گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پێویست بوو لەسەر داوای 50 په‌رله‌مانتار ئەنجوومەن كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات".
له دوای هەڵکوتانە سەر پەرلەمان لە مانگی رابردوو، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان په‌كیانكه‌وت و ته‌نیا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوە، كه تەنها 167 ئەندام ئامادەیبوون.