به نه‌شته‌رگه‌ری مۆبایل له گه‌ده‌ی زیندانییه‌ك ده‌رهێنرا
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێكی كۆسۆڤۆ ئاشكرای كرد، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له "پرشتینا"ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆ زیندانییه‌ك ئه‌نجام داوه، ئازارێكی زۆر له گه‌ده‌یدا بووه و دواتر زانراوه كه مۆبایلێكی قوتداوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، كه نه‌خۆشه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئازاری گه‌ده‌ی هه‌بووه، هه‌فته‌ی رابردوو بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی "پرشتینا" گوازرایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه، كه مۆبایلێك له‌گه‌ده‌یدا بووه، ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه كردووه، گوتوویه‌تی جۆری مۆبایله‌كه "نۆكیا" بووه، به‌ڵان نازانرێ چۆن قوتی داوه.
ئیسكه‌نده‌ر تیلاكۆ، پزیشكی به‌رپرس له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه روونیكرده‌وه، زیندانییه‌كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و مۆبایلێكی له جۆری نۆكیای قوتداوه، تیمی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ركه‌وتووبوون له ده‌رهێنانی مۆبایله‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی نه‌خۆشه هه‌ڵبدڕن.
روونیشكرده‌وه، نه‌خۆشه‌كه ماوه‌ی 4 رۆژ مۆبایله‌كه‌ی له گه‌ده‌دا بووه، به‌ڵام به نه‌شته‌رگه‌ریی ته‌كنه‌لۆژیا "نازور" توانیمان مۆبایله‌كه بكه‌ینه چه‌ند پارچه‌یه‌ك و به‌بێ بڕینی گه‌ده ده‌ریبهێنین.
دوای ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، پۆلیس نه‌خۆشه‌كه‌ی بۆ زیندان گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ئاشكرانه‌كراوه له‌به‌رچی ئه‌و زیندانییه مۆبایلی قوتداوه.
د.ی