یه‌كه‌مین لێدوانی كاماڤینگا وه‌كو یاریزانی نوێی ریال مه‌درید
ئیدواردۆ كاماڤینگا یاریزانه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید به میدیاكان ناسێندرا و له یه‌كه‌مین لێدوانی دا گوتی: له ئێستاوه ئاماده‌م بۆ یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشم و له پاڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانی به ئه‌زموون یاری ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 ئه‌یلوولی 2021، یانه‌ی ریال مه‌درید له مه‌راسیمێكدا درێسی ژماره 25ـی ریال مه‌درید به ئیدواردۆ كاماڤینگای ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی به‌خشی.
ئیدواردۆ له پرێس كۆنفراسێكدا رایگه‌یاند كه هه‌رگیز ئه‌و ساته‌خۆشه له‌بیر ناكات كه خانه‌واده‌كه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێدا كه ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتووه‌ته سه‌رهێڵ.
كاماڤینگا ده‌شڵێت: دڵخۆشم كه شانازی ئه‌وه‌م به‌ركه‌وتوو پارێزگاری له لۆگۆ و قه‌ڵغانی ریال مه‌درید بكه‌م، سووپاسی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌منی به‌خشیوه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا پێیان گوتبام ده‌بیته یاریزانی ریال مه‌درید هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشم كه خه‌ونه‌كه‌م بووه راستی، بۆیه ریال مه‌درید هه‌ڵبژاردووه، چونكه لای من به‌دیهێنانی خه‌ون زۆر له پاره به‌نرختر و گرینگتره.
كاماڤینگا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كه‌ریم بێنزێمای به پێشه‌وای خۆم وه‌سف كرد، گوتیشی: بینیومه كه بێنزێما زۆربه‌باشی یارمه‌تی یاریزانه لاوه‌كان ده‌دات، بۆنموونه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤینسیۆس زۆر خۆشه، بۆیه منیش له‌م قۆناخه‌ی ئێستام زۆر پێوستیم به بێنزێما و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، چونكه ئه‌زموونیان له من زیاتره، ئێستا هاتوومه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی لێیان فێربم، كه‌مێكیش ده‌توانم به ئیسپانی قسه بكه‌م.
ئیدواردۆ كاماڤینگا یاریزانه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید، پێشتر له كه‌مپه‌كانی یونسێف له وڵاتی ئه‌نگۆلا له دایكبووه، دایك و باوكی به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی وڵات به قاچاغ به‌ره‌و فه‌ره‌نسا ڕایان‌كرد، دواتر له فه‌ره‌نسا نیشته‌جێبوونه، ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕینی فه‌ره‌نسا له كۆی 88 یاری 2 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.