ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته ئێران
"ده‌ستدرێژی مه‌كه سه‌ر عێراق"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بێئاگایی خۆی له دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
جۆن كێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ھیچ زانیارییەكم لەسەر ئەو ھەواڵە نییە، بەڵام ئێمە دەزانین لەگەڵ ھاتنی داعش بۆ عێراق، ئێران لە عێراق بووەو زانیاریمان ھەیە، كە ھەوڵیشدەدەن پێگەی خۆیان لەو وڵاتە بەهێزتر بكەن".
كێربی، ھۆشداری دایە ئێران، كە عێراق وڵاتێكی سەربەخۆیە و بوونی لەو وڵاتە دەبێ ته‌نیا بۆ ھاوكاری بێت.
گوتیشی: "ئێمە نامانەوێ تەنانەت نزیكترین دراوسێكانی عێراق بە دەستێوەردانیان لە كاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە، گرژی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییەكان لەو وڵاتە زیاتر و بارودۆخی عێراقیش ئاڵۆزتر بكه‌ن".
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی چاپی هه‌ولێر، له هه‌واڵێكدا، باسی له دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی مووشه‌كی و سه‌ربازی ئێران كرد له سنوورى پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام تا ئێستا دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌یه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.