له ئه‌مریكا، كێ 11ی سێپتێمبه‌ری له‌بیره؟
88%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیاری شه‌ڕ دژی ئه‌لقاعیده‌یان به په‌سه‌ند زانیووە
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له 11ی سێپتێمبه‌ری 2001دا، سه‌یری ترسناكی هێرشێكی تیرۆریستیان ده‌كرد، كه نزیكه‌ی 3 هه‌زار كوژراوی له‌نیویۆرك و واشنتۆن دی سی و شانكسفێل و بنسلڤانیا، جێهێشت.
دوای نزیكه‌ی دوو ده‌یه، ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به حوزنه‌وه چاودێری ئه‌ركی سه‌ربازی نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له ئه‌فغانستان كه پێش چه‌ند مانگێك له 11ی سێپتێمبه‌ر گه‌یشته ئه‌نجامێكی خوێناویی و فه‌وزا.
رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نێك كه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان له بیره رووداوێك رویداوه، یاخود نازانن چیبووه كاتێك گوێیان له هه‌واڵه‌كه بووه.
پێداچوونه‌وه به رای گشتی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت له‌دوای دوو ده‌یه له 11ی سێپتێمبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی تا چه‌ند كۆده‌نگه له‌سه‌ر گیانی حوزن و نیشتمانی، تا چه‌ند كۆمه‌ڵگه كۆده‌نگ بووه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عیراق، وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و پاڵپشتیكردنه به‌تێپه‌ڕبوونی كات لاواز بووه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان چۆن ده‌ڕواننه ترسی تیرۆر له ناوه‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه حكومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ بنڕكردنی.
له‌مكاته‌دا مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا به‌كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان، پرسیارێكی كاریگه‌ر جێده‌هێڵێت ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و شوێن پێی ئه‌مه‌ریكا له جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حوكمدانی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌ركه سه‌ربازییه روون و ئاشكرایه: زۆرینه‌ی پاڵپشتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له ئه‌فغانستان، به‌ڵام ره‌خنه له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی كشانه‌وه‌كه، به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری پیو بۆ توێژینه‌وه 69% ی پێگه‌یشتوانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن: "ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌ئه‌فغانستان".
سه‌لمێنه‌ری خراپی مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن له‌كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان بۆ ئه‌و راپرسیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو رویاندا، چونكه زۆربه‌ی راپرسییهكان ده‌ریده‌خه‌ن مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌كه باش نه‌بووه له‌گه‌ڵ پاشهكشهكهدا: راپرسی ئێن بی سی نیوز ده‌ریخستووه 25%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن-یان پێ‌باش بووه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌كه، یاخود راپرسییه‌كه‌ی سی بی ئێس نیوز، 74%ی به‌شداربووان پێیانوایه شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان باش نه‌بووه، هه‌رچ كۆمپانیای پۆلیتیكۆ-یه بۆ میدیا، به‌هه‌مان شێوه ده‌ریخستووه كه 31%ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه‌یان، مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌كه بهسهركهوتووه ده‌زانن، به‌هه‌مان شێوه ی‌و ئێس توده‌ی راپرسییه‌كی فراوانی كرد، ده‌ریخست 27%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن به باش ده‌زانن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
.jpg)
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ریده‌خه‌ن كه نزیكه‌ی 70%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن به خراپ ده‌زانن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌كه.
11ی سێپتێمبه‌ر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی جێهێشتووه له‌سه‌ر مێشك و هه‌ست و نه‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌پێی سه‌نته‌ری پیو 92%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاتێك له رێگه‌ی میدیاوه چاویان به رووداوه‌كه كه‌وتووه، هه‌ستیان به حوزن كردووه.
رووداوه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی جێهێشتووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆیه هه‌میشه به گرنگترین رووداوی مێژووی له ژیانیان وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له ژیانی به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زیاتر ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری گالوب كه ساڵی 2015 ئه‌نجامیداوه، واته 15 ساڵ دوای رووداوه‌كه، 76%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوابووه كه له 10 گرنگترین رووداوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه كه له ژیانیان بینیبێتیان.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و راپرسییه كه به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پیو كردوویانه 40% رووداوی هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما به گرنگرترین رووداو وه‌سفده‌كه‌ن، واته دوای 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌رچوونی ئۆباما گرنگترین رووداوه، هه‌ر له‌و راپرسییه، 21% شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیا به گرنگترین رووداو وهسفدهگهن.
ره‌نگه ئه‌و بڕیاره‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش (43مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا) دای له‌سه‌ر شه‌ڕ دژی تیرۆر له‌خۆوه نه‌بووبێت، به‌پێی سه‌نته‌ری پیو، سێ هه‌فته دوای 11ی سێپتێمبه‌ر 87%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ستیان به توڕه‌یی كردووه به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی و پێنتاگۆن، هه‌تا پیو ده‌ریخستووه 45% ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ترسیان له‌هێرشی دیكه‌ی تیرۆریستی هه‌بووه.
جۆرج ده‌بلیو بۆش سه‌رۆكێك به شێوه‌یه‌كی پڕ كێشمه‌كێش و له رێگه‌ی پێشبڕكێیه‌كی سه‌خته‌وه بوو به سه‌رۆك، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2001دا، به‌پێی راپرسییه‌كی گالۆب، 88%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیاری شه‌ڕ دژی ئه‌لقاعیده-یان به په‌سه‌ند زانیوه و له‌و راپرسییه‌دا 69%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده‌بوون به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتووی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی لێدان و ته‌فروتوناكردنی ئه‌لقاعیده، ساڵی 2002، سه‌نته‌ری پیو ده‌ریخستووه 76% دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه، 83%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان رازیبوون به‌به‌رده‌وامی شه‌ڕ به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌لقاعیده.
ته‌نانه‌ت ئه‌م رێژانه ساڵ له دوای ساڵ ، زۆر كه‌می نه‌كردووه، ساڵی 2006 له راپرسییه‌كی تردا 69% پێیانوایه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا داوێتی كه هێزی سه‌ربازی به‌كاربهێنێت دژی ئه‌لقاعیده راست و دوورسته.
هیچ رووداوێك هێنده‌ی رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كانی یه‌كگرتوو نه‌كردووه، گالوب دوای رووداوه‌كه راپرسییه‌كی كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتوو، هه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای لێدان له ئه‌لقاعیده، 79%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان به‌رزكردۆته‌وه و 62% شیان هه‌ستیان به سووربوونی نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌واوكردووه.