كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان, له 41همین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یدا، دوای ئه‌وه‌ی برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێگه‌یشت، په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
سڵاوێكی گه‌رم .....
به‌سوپاسێكی زۆره‌وه بروسكه‌ی پیرۆزبایی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی چل و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێگه‌یشت.
له‌وباره‌یه‌وه، به‌ناوی جه‌نابی مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتییه‌وه ،په‌یامی به‌ڕێزتان به‌رز ده‌نرخێنین و بۆ ئێمه جێگای ته‌قدیره .
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پێناوی زیاتر چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی له‌كوردستان و قوڵبوونه‌وه‌ی گیانی هاوخه‌باتی و پێكه‌وه‌یی له‌نێوان چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای كوردی وپێشخستنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بۆ قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر، هه‌میشه ده‌ستی هاوكاری و برایه‌تی درێژه له‌ئاست سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتی دیوكراتی كوردستان كه مێژوویه‌كمان له‌هاوپه‌یمانێتی و كاری پێكه‌وه‌یی سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ڕاندووه، كه رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و به‌ڕێزیشتان له‌و بواره‌دا دیار‌و به‌رچاوه‌و گه‌لی كوردمان به‌چاوی رێزه‌وه لێی ده‌ڕوانن.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌وڵدان بۆجێبهجێبوونی ناوه‌رۆكی په‌یامی به‌ڕێزتان له‌هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه له‌مێژینه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیشه‌وه، سه‌ره‌ڕای قایمتركردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و گرنگیدانی زیاترمان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، پێویستی به دابینكردنی كه‌شێكی سیاسی له‌بارو گونجاوتره كه له‌سایه‌یدا قه‌یران و گرفته سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردی بپارێزێت و هه‌موو تواناكان له‌و پێناوه‌دا بخاته گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمان ....
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
1 / 6 / 2016