دوو له زیندانییه راكردووه‌كانی گرتووخانه‌ی جه‌لبوعی ئیسرائیل ده‌ستگیركرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و شه‌ش زیندانییه فه‌له‌ستینیانه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع رایانكردبوو، ئه‌مڕۆ دووانیان له نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرانه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، كه له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساتی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی یه‌عقوب قادری و مه‌حمود ئه‌لعاریزه نیشان ده‌ده‌رێت، له‌كاتێكدا گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی 4 كه‌سه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامه.
له رۆژی دووشه‌ممه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه ده‌ستپێكردووه، كه له رێگه‌ی لێدانی توونێلێك له ژووره‌كه‌یان له گرتوخانه‌ی جه‌لبوع رایانكردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و گرتووخانه‌یه به پاسه‌وانیكردنێكی زۆر توندی ئیسرائیل ده‌ناسرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیسرائیل هێزێكی زۆری راسپاردووه و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیش له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌كارده‌هێنێت و چه‌ندین خاڵی پشكنینیشیان له‌سه‌ر رێگاكان داناوه و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی سوپاش له ده‌وروبه‌ری شاری جنین له باكووری كه‌رتی رۆژئاوا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه 6 زیندانییه راكردووه‌كان به‌ره‌و گوند و ئاواییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه رایانكردووه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی هائارتس له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، زیندانییه راكردووه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ره‌و گوندی ناعوره رۆیشتوون و چوونه‌ته ناو مزگه‌وتی ئه‌و گونده بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بشۆن و جلوبه‌رگیان بگۆڕن، به‌ر له‌وه‌ی بچنه نانه‌واخانه‌ی گوند بۆ كڕینی خواردن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ندێك له جلوبه‌رگی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌و گونده دۆزیوه‌ته‌وه.
گرتووخانه‌ی جه‌لبوع نزیكه‌ی 4 كیلۆمه‌تر له سنووری كه‌رتی رۆژئاواوه دووره و له‌ڕووی پاسه‌وانییه‌وه به یه‌كێك له توندترین زیندانه‌كانی ئیسرایل داده‌نرێت و تایبه‌ته به به‌ندكردنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان و سه‌ربازانی ئیسرائیل.
عاجل : القاء القبض على اثنين من السجناء الفلسطينيين الارهابيين في جبل القفزه في مدينة #الناصره شمال دولة #اسرائيل pic.twitter.com/5DdLeqz0QH
— روني شالوم Ronny Shalom (@Ronnyshalom) September 10, 2021
H.B