لە ھەواری شار یادی دامەزراندنی یەکێتی كرایەوە
K24 – ههولێر:
لە پاركی ھەواری شار-ی سلێمانی، ئاھەنگی ساڵیادی دامەزراندنی 41 ساڵەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كرایەوە و تێیدا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نەوشیروان مستەفا - رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان بەشداریان تێدا كرد.
لە تیف عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتارێكی پێشكەشكرد و وتی : "ئێمە بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان لەم قەیرانە دەرباز ببێت كە دووچاری ھاتووە و یەكگرتنەوەشمان لەگەڵ گۆران لەسەر ئەو بنەماییە بووە بۆ ئەوەی ململانێ سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بگۆرین بۆ ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان ھێزە سیاسییەكان پاراستنی ھاوسەنگی كلیلی پێكەوە ژیانی نێوان لایەنەكانە".
لەتیف عومهر راشیگەیاند, رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەگەڵ بزووتنهووهی گۆڕان لەسەر ھەمان ئەو پرەنسیپانەیە كە لە رابردوو بڕوایان پێ ھەبووە و بەرەوامیش دەبن بۆ رێكخستنەوەی تەواوی نێوماڵی كوردستان.