سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى رۆژهەڵاتیى ئاشوورى دەکات
ئهمڕۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارك مار ئاواى سێیەم، وەك پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە عەنکاوە بەڕێوەچوو
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پارتریارك مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەك پارتریارکى کەنیسەى رۆژهەڵاتیى ئاشوورى.
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارك مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
قەداسەتى پاتریارك مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکومەتی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافهكانی ههموو پێكهاتهكانی كوردستان دەربڕی.
ئهمڕۆ دووشهممه 13ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2021، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارك مار ئاواى سێیەم، وەك پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە عەنکاوە بەڕێوەچوو.